تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەڕەگرتن
پەڕەی(باجە)
چڕنەو پەڕنە
ڕەنگ پەڕیو
زەرکی، ڤەمرتی، نزار، واریو، کەسێکه ڕەنگی گۆڕابێ
گوڵ پەڕشە (موک.)
جووڕە گەنمێکە.
ئەسپەڕێز
ماوایەکە، کە سووار تێیدا لنگ بدات. ناوی دێیەکیشە لە هەورامانێدا
بازدپەڕین
بازپەڕین
بازهەڵفڕێن
باپەڕی
بارێکە لە پێش ئارەقە ووشک بوونێدا بای سارد لە لەشی ئارەقە کردووی بدات
بەرزپەڕین
بەگژاپەڕین
تێپەڕان
تێپەڕاندن
(باک) بووراندن، بۆراندن، دابۆراندن. تێپەزاندن، ڕاشکاندن، بووهووراندن، ڕابوواردن، ڕاپەڕاندن، ڕەتکردن، ڕاپەڕاندن و گووێتنەوەی چتێک یا گیان لەبەرێک لە شووێنێکەوە بۆ شووێنێکی تر، ئەنجامدانی کارو بارێک بە گورجی
تێپەڕبوون
تێپەڕین، ڕابردن، بەسەرچوونی کات و چاخی چتێکی
تێپەڕکردن
تێپەڕیو
تێکپەڕاندن
تێکبردنی دوو چتان یا پتر بەناو یەکتریداو تێکخستنیان
خەوپەڕین
داپەڕان
ڕاپەڕان، داچڵەکان، داپەڕین
داپەڕاندن
ڕاپەڕاندن،داچلەکاندن
داپەڕیو
ڕاپەڕیو، ڕاچەنیو
دووپەڕوو
بشکی مەشکە
دووپەڕە
گیایەکی بەهارییە وەک سێپەڕە، بەڵآم ئەم پەڕەکانی دوو دوون