تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەڕاندن
لێکردنەوە، لێفڕێدان، بوواردنی چت._ی ووڵاخ: کەڵدان، چاککردنی ووڵاخی نێری یەکسم لە مێینەی._ی چتی تورت و ناسک._ی نەخۆشی: چابوونەوە، لەکۆڵبوونەوە. لەتکردن، پارچە لێفڕێدان. برێتییە لە ئەسپ خستنە سەر ماینی بەفاڵ، نێر خستنە سەر مێ. فڕاندن، هەڵفڕاندن، باڵدان، باڵ پێگرتن
پەڕاندنەوە
لە چۆم و زێ و یا لە ڕووشەو گێچەڵان ڕزگارو قوتارکردن
تێپەڕاندن
(باک) بووراندن، بۆراندن، دابۆراندن. تێپەزاندن، ڕاشکاندن، بووهووراندن، ڕابوواردن، ڕاپەڕاندن، ڕەتکردن، ڕاپەڕاندن و گووێتنەوەی چتێک یا گیان لەبەرێک لە شووێنێکەوە بۆ شووێنێکی تر، ئەنجامدانی کارو بارێک بە گورجی
تێکپەڕاندن
تێکبردنی دوو چتان یا پتر بەناو یەکتریداو تێکخستنیان
داپەڕاندن
ڕاپەڕاندن،داچلەکاندن
دەرپەڕاندن
ڕاپەراندن٬ وەدەرنان٬ دەرکردن٬ دوورخستنەوە٬ چتێک لە شووێنێکیدا بەزۆر. زەقکردنەوەی چاو یا قوتکردنەوەی ئەندامێکی لەش. سا چاو بێ یا مست و شووێنێکی تربێ
هەڵپەڕاندن
لەرزاندن٬ لەیزاندن٬ سەماپێکردن٬ شایی پێکردن.
چاودەرپەڕاندن
چاودەرهێنان لێ توندو تووڕەبوون، ئاڵۆزی کردن، هەڕەشەکردن، تووڕەبوون
ڕاپەڕاندن
داپەڕاندن، هەستاندن، داچڵەکاندن، لەنەکاو لە خەو بێدار کردنەوە، سەرپەڵۆ، دەربازکردن، ڕزگارکردن، تێپەڕاندن، بهووراندن، چت بەدزیەوە ڕماندن. بەتەڕدەستی کۆتایی بە کار و فەرماندان