تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێ پەڕ
پەڕ وەریو، پەڕنەماو
بێخ پەڕ
چڵی پەڕی باڵندان
ساقی پەڕ
پەڕی باڵندان
شێست پەڕ
شەست پەڕ، گوڵێکی بۆنخۆشه، نێرگسی جۆری گوڵێکی تۆپی زەردی بۆنخۆشه وەکو گوڵه جۆری وایه، بەڵام گەورەتره. گوڵەباخ.
شەست پەڕ
شێست پەڕ گوڵێکی زەردی بۆنخۆشە و تۆپە وەکوو گوڵە جورییە بەڵام ئەم گەورەترە.
پووش پەڕ
یەکەمین مانگی هاوینێیە
پەڕ
_ی پەرتووک، دوو لاپەڕەیە. (باک) پەل._ی باڵندان: تووکی باڵندان، پەڕو باڵ. گۆشەگیر، گۆشەنشین. کەنارو قەراخی ئاوو زەوی، بەر، گۆشە، سنوور، ئەو_: ئەوبەر، ئەوسەر. ئەو_ی زێیە: ئەوبەری زێیە، بۆ کەناری هەموو چتێک بەکار دەبرێ._ی گووڵی: بەلچم، (باک) پەلک. (زا) پەڕ
بێ پەڕو باڵ
هەژارو ڕووت و بێدەق._ی: هەژاری، ڕووتی
بێ پەڕە(باک)
بەفیڕۆ، بەخۆڕایی
بەری پەڕەگەڵا
چتێکی ووردی خڕە لە پشتی گەڵای مازوو پەیدا دەبێ
بەندی پەڕتووکان
شازدە لاپەڕەیە واتا پەڕتووک بەندبەند دەدروێ هەر بەندەی (16) لاپەڕەیە
دەس پەڕی
ئاوهێنانەوە بەدەست،ژڵق.
پینەو پەڕۆ
پینا._کردن: جلکی شڕ پینەکردن. کاری سەخت و دژوار بەکەم و کورتی پێکهێنان
پەڕاش(ڕۆژ)
هاڕڕاو، هاڕاو، هاڕدراو، ووردکراو، لە ئاشکراو
پەڕان
لێکرانەوە، کەرتبوون، لێفڕێدان. فڕێدانی تیپ یا ووشە لە نووسین و یا ئاخافتندا. پەڕینی ووڵاخان
پەڕانتوو
(باک) پەلهووک، بەزک. قومارە لەسەر پارەو چتی تر بە پەڕی پەڕانتوو دەکرێ
پەڕاندراو
لێکراوەوە، لێبووەوە، پەڕاو، لێجوودابوونەوە
پەڕاندن
لێکردنەوە، لێفڕێدان، بوواردنی چت._ی ووڵاخ: کەڵدان، چاککردنی ووڵاخی نێری یەکسم لە مێینەی._ی چتی تورت و ناسک._ی نەخۆشی: چابوونەوە، لەکۆڵبوونەوە. لەتکردن، پارچە لێفڕێدان. برێتییە لە ئەسپ خستنە سەر ماینی بەفاڵ، نێر خستنە سەر مێ. فڕاندن، هەڵفڕاندن، باڵدان، باڵ پێگرتن
پەڕاندنەوە
لە چۆم و زێ و یا لە ڕووشەو گێچەڵان ڕزگارو قوتارکردن
پەڕانەوە
پەڕاوی
دەفتەر، (باک) پەلدانک._جگەرهک دەفتەری جغارە
پەڕاویدار
دەفتەردار._ی: دەفتەرداری
پەڕاوێز(ڕوژ)
(کۆموک) کۆبە، بەرکۆبە، ئەو پارچە تیلماسکەیە دووای نوشتاندنەوەی کەنارەکانی لەدیوی ژوورەوەی کەوایەوە دەدەن، کەنارو لێواری کەوایە. پەرواز، شیرازەی پەرتووکان