تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەنی(باد)
ئەیاری پەنیری
کوندەیێکە لە پێستی بۆ پێوانی پەنیری بەکار دەبرێ
پەنیر
(دەر) پەندیر._ی کوڵاو: شێلیمۆک، برێتییە لە شیرێکی، کە پەیت و خەست بووبێ هەوێنێکی تایبەتیدا، هەوێنەکەی بەو چەشنەیە: کاکڵی شیلاووک (شیلاڤ)ی بەرخی یەکساڵی لەگەڵ سیرو خووێ ووشک دەکرێتەوەو هەڵدەگیرێ بۆ ساڵی دادێ
پەنیرگشت
(خۆ) پەنیرۆکە، پەنوور، پەنیرۆچکە. نێرتکی گیای کرتییە سپی و نەرم و شیرینە دەخورێ، بۆ تفاقی زستانی ووڵاخان دەکرێتە گیشە
پەنیرۆک(هەو)
ئەو شیلەیەیە لە نێو شیلاوکێدایە. (باک) پەنیرۆچکە، گیای پەنیرگشت
پەنیرۆکە
پەنیرە. پندرو پەیت و توند بۆ هەموو شلەمەنێکیش بەکار دەبرێ، کە ڕوو لە توندو پەیتی بکات. گیایەکی گەڵا باریکە گوڵێکی گچکە دەگرێ شیرەیێکی سپی تێدایە وەکوو پەنیری دەخورێ. گیایەکە بۆ تفاقی زستانی ووڵاخان دەکرێتە گیشە گەڵای باریکە. پەنوور، پەنیرۆچکە، پەنیرگشت
پەنیرە(هه ورا)
پەنیرۆکە. شیرەی دەنکی دەغڵییە، کە کەمێک پەیت بووبێ و بۆ هەموو شلەمەنییەکی بەکار دەبرێ، کە کەمێک پەیت بووبێ. تۆڵەکە
پەنیپەنی(باد)
شەکرپەنیر
جووره نوقڵێکی پانه لە شەکر دروست دەکرێ و کاکڵە گووێزێکی دەخرێته سەری.
شەکرپەنیر (ئەرده.)
شەکرپەنیر، جووره شیرنیاتێکه.
پۆسپەنیر
پێستی پەنیری، خیگەی پەنیری
کاردوپەنیر
مەبەس لە دوو چتی وایە ٬ کە هەرگیز کۆنەبنەوە وەکوو دوژمنان.
پەنیپەنی(باد)