تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەرچڤین(باک)
ووردو خاشبوون، قەڵشین. قەڵشان
پەرچین(هەورا)
پەرژین. (هەورا)_کرن: پەرژین کردن
پەرچە
(بانئالا) پەچە، هەوێر، حەوشەی ئاژەڵان. گیایەکیشە. (باک) پارچە، لەتکە، کوت، پارچەیێکی گچکە
پەرچەم
پیچووکە، تووکی کورتکراوەوەی سەر ڕوو، کە بە قەف ڕادەوەستێ، بەرچاوگە، مووی ناوچەوان، کە بە مقەست خشت کرابێ بۆ جووانی. (هەورا) پێچە، ڕووبەند
پەرژارە(کرما)
پەرژان
هاتنە سەرخۆ، لە دەستهاتن، پێکران، کاتبوون، دەرفەت دەستکەوتن بۆ کردنی کارێک یا چوونی شووێنێک، پەرژیان. (خۆڕەوا) پەرژین
پەرژو بڵاو
پەرژیان
پەرژین
دیواری ماڵ و حەوشەی گوندی هی باخ و باخچانە، کە لە دارو شوولک دەتەنرێ. (خۆڕەوا) پەرژان. (کۆ) چیلە. تانۆک، تان. (باک) تەیمان، پەرجان. پشتیوان، پارێزگار، ڕازپۆش؛ تۆ بۆ من_ی
پەرڤۆنە(هەورا)
پەرکاز(باک)
دەلاقە، پەنجەرەی چکۆڵە
پەرکال(زا)
بریقەو ڕێک و پێکی چتێک
پەرکۆڵۆڵ
مەڕی دەم و چاوو و مل ڕەشی سەرلووت سپییە
پەرکێشیاگ
باڵندەی پەڕکێشراو
پەرکەم(خۆ.، ڕۆژ.، کۆ.، شار)
خوو، فێ، گەشکە، دەردەکۆپانە، نەخۆشیێکە، کە منداڵ بیگرێ لە هۆشی خۆی دەچێ، بۆ ئاژاڵ پێیدەڵێن سایمە. مەرگی کوت و بڕ
پەرگ(ڕۆژ.، شار.، دەر)
بەنێکی کشتە بۆ کەڵاش چنینی سەری کەڵاشی پێدەچێنرێ بە شیراز کەیەوە. دەزوو، بەن. (باک) فێرک
پەرگاری ئەندازە
پەرگارێکە بۆ ئەندازەگرتنی ئەندازیاران دەست دەدات
پەرگهاندن(باک)
کۆکردنەوە. بپەرگهێنە: کۆکەوە