تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەرتووکخانە
پەرتگە
پەرتی(باک)
پڕتک، بڵاوی. خاوەندی بەرگی دڕاو و پرتک
پەرتیات
پەرتەمەنی، بڵاوکراوە
پەرتەتێکەوتن
پەرتەو
پەڕتاڤ، ڕووناکی، ڕۆناهی، پەرتەو پاشای هەکاری باپیری هەستیاری کورد عبدالرحیم رحمان پەرتەوە، کە لە پێش چەند ساڵاندا لە ئەستەنبووڵی کۆچی کردووەو دیوانەکەشی هەر لەوێ چاپکراوە
پەرتەوازە
پەرەوازە، ئاوارە
پەرجان(گەر.، باد)
چیلە، پەرژینی ڕەزو باخ و هی هەر چتێکی بێ
پەرخین
هەڵکەنران، خراپبوون، پڵیخانەوە. ووشترخان دروستکردن. بەناو ساڵاندا چوون، سەربوون
پەردا
تەوەقە، تەبەقەی قاقەزو ئیتر. تا، تک، لنگە
پەرداخ
ئامادە، گورج، توندو تۆڵ، گورج و گۆڵ، کۆک و پۆشتە، ڕێک و پێک. (خۆ) قیسپ و شەقرەو چرووی خانووان. (شارجا) پەردوو. (موک) قاقەزی_: قاقەزی سمپارەیە، قاقەزێکە ڕووێکی زبرە ئاسن و داری پێ دەڕنرێ. بەرداخ، کاسەی ئاوی، تروسکە، شۆق، مشت و ماڵ
پەرداخدار
تروسکەدار، شۆقدار._ی: تروسکەداری
پەرداخکردن
ئامادەو توندو تۆڵکردن. لووسکردن و ڕێک و پێک کردنی چتێک. ژەنگ لابردن، پاک کردنەوە. تروسکەدار کردن، مشت و ماڵکردن