تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەریناز
نێوی ئافرەتانە
پەرینەکۆڵ
پەریڕوو
پەری ڕوخسار، جووان، زەری، نێوی ئافرەتانە
پەریڕەش(باک)
جوورە گەنمێکە
پەریڕەشک(باک)
پەریگەردن
ئافرەتێکە گەردنی وە گەردنی پەریان بچێ
پەرێ
(جەبا.) بۆ، لۆ، پەری، ئەڕا._تۆم هێناوە: بۆ تۆم هێناوە. (هەورا) پێرێ. (هەوراکۆن) بۆ، لۆ. (هەوراتازە) پێرێ، پێر
پەرێز
زەوییەکە دەغڵی لێ درووابێتەوە تەنها بنی لاسکی دەغڵەکە بەقەد بستێک یا قولانجێکی لە زەوی دا مابێتەوە، ڤەرێز. (باک) بسام، پرێزە. جار. پارێزگە، بۆسە
پەرێشان
بڵاو، پەراگەندە، ئاوارە، داوداو، تاتا، پەرێش، پڕاش. خەمناک، بەدبەخت، چارەڕەش، لێ قەوماو، دەستەپارچە، گردەنشین، ڕەت بڵاو، خاکەسار، خاک بەسەر، (باک) کۆڵەوار، پۆشمان، پەلیشان، کەیل، کارتێکچوو، هەژار، بۆژە، بۆژما، ناکۆک، شێواو، پەژارە، شپرزە، بێ پەرگال، بێ قڕام، بێ ئاپۆر. ژولیاگ، پەژێو، پەرێش._بوون: شێوان، فەلشین، پەلشین، تێکچوون، چارەڕەش و کڵۆلبوون._کردن: پەلیشاندن، فەلشاندن. چارەڕەش و کڵۆڵکردن، شێواندن. ناوی نێرینانە._ی: شێواوی، پەژارەیی، خاکەسەری. (هەورا) ئاشەف. خاک بەسەری، خەمناکی، بەدبەختی، چارەڕەشی، لێ قەوماوی، شپرزەیی
پەرێکە
پەرە ئەستاندن
پەرەساندن، زۆربوون، فراوانبوون
پەرە(موک.، هەورا)
(ڕۆژ) پتر، تەک. زۆربە._ئەستاندن: پتربوون، زۆربوون، فراوانی، تەنینەوە._نەستێن: (باک) پەنگر. پارچە، لەت، کوت. (باک) پارە، پووڵ، دراو. گەڵای دارو درەخت و گوڵ. ڕێز. بۆ، بۆلای، سەبارەت
پەرەبەستن
پەرەئەستاندن
پەرەساندن(بابا)
پەرەئەستاندن
پەرەسپان(باک)
پینە._ کرن: پینەکردن
پەرەسپاندن
پینەکردنی جل و چتی تر. بپەرسینە: پینەبکە
پەرەسپیلکە
گیایەکە وەهی گەنمی دەچێ، لەسەرسەرەوە چەند لقێکی باریکی وەکوو خەیاتەی دەردەکات، بە کوڵاوی لەنێو دەم و زاری ئێشاو بگیرێ چاکی دەکاتەوە
پەرەسە(کە)
ڕادە، پایە، شان، پلە. فراوانبوون، بەدەمەوەبوون، پەرەسەندبوون._بوونەوە: بەدەمەوەچوون. پلیکان، پلە