تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەرێ
(جەبا.) بۆ، لۆ، پەری، ئەڕا._تۆم هێناوە: بۆ تۆم هێناوە. (هەورا) پێرێ. (هەوراکۆن) بۆ، لۆ. (هەوراتازە) پێرێ، پێر
پەرێز
زەوییەکە دەغڵی لێ درووابێتەوە تەنها بنی لاسکی دەغڵەکە بەقەد بستێک یا قولانجێکی لە زەوی دا مابێتەوە، ڤەرێز. (باک) بسام، پرێزە. جار. پارێزگە، بۆسە
پەرێشان
بڵاو، پەراگەندە، ئاوارە، داوداو، تاتا، پەرێش، پڕاش. خەمناک، بەدبەخت، چارەڕەش، لێ قەوماو، دەستەپارچە، گردەنشین، ڕەت بڵاو، خاکەسار، خاک بەسەر، (باک) کۆڵەوار، پۆشمان، پەلیشان، کەیل، کارتێکچوو، هەژار، بۆژە، بۆژما، ناکۆک، شێواو، پەژارە، شپرزە، بێ پەرگال، بێ قڕام، بێ ئاپۆر. ژولیاگ، پەژێو، پەرێش._بوون: شێوان، فەلشین، پەلشین، تێکچوون، چارەڕەش و کڵۆلبوون._کردن: پەلیشاندن، فەلشاندن. چارەڕەش و کڵۆڵکردن، شێواندن. ناوی نێرینانە._ی: شێواوی، پەژارەیی، خاکەسەری. (هەورا) ئاشەف. خاک بەسەری، خەمناکی، بەدبەختی، چارەڕەشی، لێ قەوماوی، شپرزەیی
پەرێکە
خەوپەرێشان
دوورەوپەرێز
دوورەپەرێز
سڵ کردنەوە و هاتنە پێشەوەی یەکێک لە یەکێک بە پارێزەوە
گوڵەپەرێزە
گیایەکە گوڵی ڕەنگاو ڕەنگ جوان دێنێ و پەڕی گوڵەکە و لاسکەکەی هەمووی خاڵخاڵن و خاڵدارن.