تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بت پەرست
بوتپەرست._ی: بوتپەرستی
بوت پەرست
بوت پارێز، بت پەرست._ی: بوت پارێزی، بت پەرستی
خودا پەرست
خوڵا پەرست، خووا پەرست.-ی: خوڵا پەرستی
خولا پەرست
خودا پەرست. –ی: خودا پەرەستی
زگ پەرست
چڵ، نەوسن.-ی:چڵی، نەوسنی
شەیتان پەرست
شیدا یەزەکی، شەیتان پەرس، داسنی. ـ ی: شەیتان پەرسی، داسنێتی، ئەو یەزیدیانەن، کە ڕێگای پێشوویان لێ گۆڕابێ شەیتانیان لەداخی موسڵمانان خۆش بووێ.
نیشتمان پەرست
خاک پەرست٬ وڵات پارێز. –ی: وەڵاتێنی: وەلاتی٬ وڵات پارێزی
خودا پەرستن
خوڵا پەرستن
پەرستراو
خودا، خوڵا، یەزەتە، یەزدان، ئێزەد
پەرستش
سوودپەرستی
قازانج پەرستی.
سەرپەرستیار
سەرپەرشتیار.-ی: سەرپەرشتیاری
شەڕپەرستی
کۆنەپەرستی
سەختگیربۆ ئاکاری کۆن
ئاتەشپەرست
ئاگرپەرست، ئاوورپەرست._ ی: ئاگرپەرستی، ئاوورپەرستی
ئاوورپەرست
ئاگرپەرست._ ی: ئاگرپەرستی
ئاگرپەرست
ئاگرپارێز._ ی: ئاگرپارێزی
بێگانەپەرست
کەسێکە حەز لە ڕاژەو پێشکەوتنی بێگانان بکات و دژی خزم و خووێش و نەتەوەی خۆی بێ._ی: حەز لە بێگانە کردن و دژی خزم و کەس و کارو نەتەوەی خۆبوون
خاکپەرست
نیشتمان پەرست.-ی :نیشتمان پەرستی.
خوواپەرست
خودا پەرست._ن:خووا پەرستن.-ی: خوداپەرستی
دێوپەرست
(ئاوی.): دەئێڤە یەسنە، شەیتان پەرست، ئەو کەسەیە وەدووی ئایینی پاکی زەڕدەشتی نەکەوتبێ.-ی:شەیتان پەرستی
سوودپەرست
قازانج پەرست.
سەرپەرست
سەرپەشت٬ سەرپەرشتیار.- ی: سەرپەرشتی٬ بەرچاوکردن
شەڕپەرست
پووڵپەرست
پارەپەرست، دراوپەرست
چۆڵپەرست
کەسێکە هەر لە چۆڵێدا بژی._ی: ژیانێکە لە چۆل و بیاباناندا بەسەر ببرێ
ڕوجیارپەرست
جوورە قومقومەیێکەهەمیشە ڕوو لە خۆر دەکات.
ڕۆجیارپەرست
گوڵەبەرۆژە.
ژنپەرست
ژنباز، چاونز، دلبژۆک، دلپارسک، کەسێکە زۆر حەزوو لە ژنان بکات.-ی: چاونزی، دلپارسکی، ژنبازی
کۆنەپەرست
کەسێکه٬ کە حەز لە داب و ئاکاری کۆن بکات با ناڕەواش بن