تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەردا
تەوەقە، تەبەقەی قاقەزو ئیتر. تا، تک، لنگە
قاقەزی پەرداخ
قاقەزی زمپارەیە٬ قاقەزێکە ڕوویەکی زوورە تەختە و ئاسنی پێ دەڕنرێ و خاوێن دەکرێتەوە و لووسدەکرێ
پۆشتەو پەرداخ
کەسێکە زۆر پۆشتەو ڕێک و پێک بێ
پەرداخ
ئامادە، گورج، توندو تۆڵ، گورج و گۆڵ، کۆک و پۆشتە، ڕێک و پێک. (خۆ) قیسپ و شەقرەو چرووی خانووان. (شارجا) پەردوو. (موک) قاقەزی_: قاقەزی سمپارەیە، قاقەزێکە ڕووێکی زبرە ئاسن و داری پێ دەڕنرێ. بەرداخ، کاسەی ئاوی، تروسکە، شۆق، مشت و ماڵ
پەرداخدار
تروسکەدار، شۆقدار._ی: تروسکەداری
پەرداخکردن
ئامادەو توندو تۆڵکردن. لووسکردن و ڕێک و پێک کردنی چتێک. ژەنگ لابردن، پاک کردنەوە. تروسکەدار کردن، مشت و ماڵکردن
پەرداخی
توندو تۆڵی، گورجی، ئازایی، تەڕدەستی
پەردار
پەرداغ
پەرداخ. کاسەی ئاوێ
پەرداغکردن
ئامادەو توندو تۆڵکردن
پەردان(زەن)
هەڵپەردان
قۆلین.
هەڵپەرداوتن
هەڵپەرتاوتن٬ پەلکردن٬ قەڵتکردن٬ قەڵت و بڕکردن.