تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاپێلک
کیفە ڕەقەکەی ڕەقەو کیسەڵییه٬ بە تێکوڵی بەڕوو و بادام و گووێزیش دەڵێن
قاپێن
جگێن٬ یاری کردن بە جگ(میچ)
قاپێوان
قرپێن
ئەو چتەیە کە قرخێنە دێنێتە مرۆی
قرپێنە
هە قڕخێنە٬ مرقێنە
قنگچاوپێدان
(ئەردە.): بە گۆشەی چاو ڕووانین
قوڕپێوان
دادو هاوارکردن٬ خەفەت خوواردن٬ ماندووبوون٬ شیوەن کردن.
قوڕپێوەدان
وێرانکردن یا تێکدانی چتێک
قوڵەپێچ
ڕەپێچەک. –دان: ڕەپێچەکدان
قپێلک
قەپێلک٬ قپیلک
قۆڵپێچ
چتێکی درێژە نان پێوە دەر لە کاتی نانکردنێدا لە قۆڵی دەپێچێ تا قۆڵی نەسووتێ
قەپێلک
گەنم و جۆ و ئیتر٬ کیفەکەیانە٬ کە دانەکەی تێدایە٬ کاپک٬ (ڕەوا.دەر.):تیکوڵی هێلکە و گووێز و بەڕوو و ئیتر. (کۆ.):پیلووی چاو٬ پەلکی چاو
قەپێن
(هەو.):ڕفێن٬ ڕفێنەر٬ ئەو کەسەیە چتی دەڕفێنێ
قەڵافۆپێشا
(هەورا.): قەلافەتی ئێسک
لانکەپێچ
(ئاک.):پنجە گیایەکە بە زەویدا ڕادەکشێ٬ لە نێو باغچاندا دەبێ٬ گوڵی زەردو ووردی بەقەد دەنکە جۆیەکی دەبێ
لەپێش
نێزیک٬ ژبەر
مارپێچ
(هەورا.): میزەکا٬ (دەر.):گامیزە. جوورە دڕوویێکە. چەشنە پێچێکە.-جگەر: جەرگی مارپێچی
ملپێچ
گەردن پێچ٬ مەڵبەند٬ ملوانه٬ گەردن بەند٬ شال گەردن٬ (باک.): ئلێمی
ناوپێچ
چتێکە لەنێو قەف و پێچی ڕیخۆڵاندا بە زلی پێوەیە
نەرمەپێکەنین
زەردە٬ زەردەخەنه٬ بزە