تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێچی ڕێگا
بادانەوەی ڕێگا
پێچی(باک)
قامکی پێیانە
پێچیان
لوولبوون، شێوان. بادانی چتێک ، پێچران، مەبەس لە پێچدانە
پێچیان بەیەکا
بەیەکەوە بەسترانەوە
پێچیانەوە
هەڵپێچران، لوولەبوون
پێچیاو
پێچراو: کەمێک، تۆزێک، نەختێک
پێچیاگ
پێچراو، لوولەبووگ، شێویاگ
پێچە
ڕووبەند، ڕووپووش، سەرووکە، خاڤک، پەچە، ڕووبەند
پێچەبەدەرەوە
گەڕ، خول. خولخوواردن، گەڕخوواردن
پێچەن
چۆڵەپێچەن، دارێکی درێژو ئەستوورە بەقەد کلکە بێڵێکی پەتێکی لەنێوەڕاستی دەخرێ ئەو سەری پەتەکە بەستراوە بە چەپەری دەرکی ئاژاڵانه وە، دارەکە لە پشت دەرگایەکەوە بادەدرێ تا توند دەبێ وەپشت دەرگایەکە دەدرێت تا نەکرێتەوە
پێچەنە(هەورا)
دەستڕازە
پێچەوانە
چەپەوانە، ئاوەژوو، واژی ، بەرواژی. چتی پاش و پێش
پێچەک(شا)
پارچە دارێکە هێندەی بستێکییە گوریسی پێ پێچ دەدەن تا بارەکە توند بێ چتێکە، کە چتی تری پێ بپێچرێتەوە. گڵۆڵەی بەن یا ئاوریشمییە. (باک) پارچە پەڕۆی کۆن، پرزۆڵە، زیواڵ. بەند، نەوار
پێچەک(کۆ)
خەسوولە. (موک) ڕاپێچان، پێچانەوەی دەوار بە دووبەش بۆ بارکردنی. دارێکە ڕیسی لەسەر هەڵدەکرێ
پێچەکڵوو
پێچەکولوو، بەفرێکە بە کولووی گەورە ببارێ. لۆکەیەکی کراوەوەیە، کە پارچه پارچە کرابێ بە درێژکۆڵەیی (دەستپێچ) بۆ ئەوەی کە بەخەڕەک بڕێسرێ
پێچەکڵۆ
پێچ و کولۆ، بەفرێکە بە کولووی گەورە ببارێ
پێچەڵپاچ
گوفتار یا کردارو یان چتێکی ناڕێک و نالەبارە
پێچەڵپێچ
پێڕ(بابا)
پێڕامووس
زمانلووس، چاپلووسیکار._ی: زمانلووسی، کلکەسووتە