تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێوەنووسێن
پێوەنیشتن
پێوەڵاتن. خۆ گەیاندنە چتێک بۆ تەماشا یا کڕینی و یان خوواردن و یا بردنی. کەل و پەل بەگران کڕین. بە کۆمەڵە لەسەر چتێکی گردبوونەوە._ی مێش و مەگەز: هەڵنشین و دەورەلێدانی. ڕووتێکردنی مەردومێکی زۆر بۆسەر چتێک
پێوەهاتن
پێوەچوونی خەڵک بەبۆنەی خانووی تازە یا منداڵبوون و یا مردوو لێمران و نەخۆشی و ئیترەوە
پێوەچوون
بەدەمەوەچوون، (دەر) بەدەمەوەچین. ڕۆیشتن بەدەم چتێکەوە. تێوەچوون. وەدووکەوتن، بە پێوشووێنەوە چوون. سەر لە نەخۆشدان، سەر لە بووک یا لەو کەسەدان، کە لە ڕێبواری هاتبێتەوە
پێوەڕۆیشتن
پێوەچوون. هەڵوەشان یا دڕانی شووێنێک، کە کەمێک لە خۆیەوە هەڵوەشابێ یا دڕابێ؛ کەواکەت بدرۆوە با لەوە پتر پێوە نەڕوات
پێوەژەندن
تێوەژاندن، نەقیزەلێدان بۆ خێرا ڕۆیشتن
پێوەژەنن
پێوەکردن
تێهەڵکێشان، دەزوو بە دەرزییەوە کردن، وە بۆ هەموو چتێک بەکار دەبرێ، کە بە چتێکی ترەوە بکرێت. بۆ هەموو گیان لەبەرێکی بەکار دەبرێ، کە تووشی پەلێک، تەڵیێک یا تەلەزگەیێکی بکرێ. تووش و گرفتار کردن. گۆشت بە شیشەوە یا دەزوو بە دەرزییەوە کردن
پێوەگرتن
چتێک کردنە پەردە بۆ چتێکی تر وەکوو فۆتە بەخۆوەگرتن، پەردە بە پەنجەره و دەرگاو چیغ و سەربانەوە گرتن. ڕووی چتێکی داپۆشین
پێپانە(خۆ)
دەورو بەر، چووار کەنار
پێپلیکانە
پێ پیلکە
پێپک(باک)
پێچکی موبیلیایە
پێپیلکە
پلیکانی لە بەردو قوڕو یا خشت و گێچ و قوڕ. نەردیوان
پێپینگان
(هەو) لای پێیان، بە پێچەوانەی سەرینگانە. بەردێکە لەناو گوریچەدا لە لای پێیانەوە دادەنرێت
پێپەلاس(باد)
پلیکانی خانووانە
پێپەیژە(قەرە)
پێچ
مێزەری چیت و شەدە، پوورتک، کم، کەچەک، تیلار، مۆمی، کەڤن، مۆمینی، سەرو کۆفی. بورغی، برغی، مەنگەنە، جەڕ. (ڕەوا) گەڕ، خول، سووڕان، لوول. جارە سووڕانێکی داوەتە._ێکی هەڵدەپەڕم: گەڕێکی هەڵدەپەڕم._خوواردن: (باک) پەرپتین._دان: پەرپیتاندن. (فە) ژان، ئێش. چەوتی، خوواری، ناڕاست، چەوت._ی ڕێگایان، لۆفە. سووچ و خووارایی کووچەو کۆڵانان. لاولاوەی دەرک و پەنجەران. (بابا)_دان: بادان
پێچ بادەر
بادەک
پێچ لێدان
پێچ لە ئاسندان وەکوو بورغی. خووارو چەوت ڕۆیشتن، لادان. یاخی بوون، بێ گووێ پێکردن._بزێوی کردن. فێڵکردن و قوماربازی