تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەسپێچ(ئەردە.)
دەسرازە،پەڕۆیەکیشە نانکەرلەکاتی نان پێوەدانێدا لە دەستی دەئاڵێنن.
زینپێچ
بەنێکە زینی پێدەپێچرێتەوە
سەروپێچ
کۆفی، کۆڤیک، چتێکە لە سەرببەسترێ، چۆنێتی بەستنی سەروپێچ: ئازاد-ێکی جووانی هەیە.
سەرپێچ
شاشک٬ چتێکە لەسەر ببەسترێ٬ پێچی سەر٬ مێزەر٬ مەندیل.
قوڵەپێچ
ڕەپێچەک. –دان: ڕەپێچەکدان
قۆڵپێچ
چتێکی درێژە نان پێوە دەر لە کاتی نانکردنێدا لە قۆڵی دەپێچێ تا قۆڵی نەسووتێ
لانکەپێچ
(ئاک.):پنجە گیایەکە بە زەویدا ڕادەکشێ٬ لە نێو باغچاندا دەبێ٬ گوڵی زەردو ووردی بەقەد دەنکە جۆیەکی دەبێ
مارپێچ
(هەورا.): میزەکا٬ (دەر.):گامیزە. جوورە دڕوویێکە. چەشنە پێچێکە.-جگەر: جەرگی مارپێچی
ملپێچ
گەردن پێچ٬ مەڵبەند٬ ملوانه٬ گەردن بەند٬ شال گەردن٬ (باک.): ئلێمی
ناوپێچ
چتێکە لەنێو قەف و پێچی ڕیخۆڵاندا بە زلی پێوەیە
پاپێچ(ئەردە)
پێ پێچ، بەلەک پێچ. فیشە ک و یا هەر چتێکی، کە بارووتی تێ کرێ و لە ئاوور بازی و شەوی نەورۆرزدا بیهاوێنە حەوا_ی پێ دەڵێن، فیشەکەشێتە
پێچاوپێچ
پێچ پێچ
پێچەڵپێچ
ڕاپێچ
کارپێچ
(زا.): شەن
کاپێچ
ژانێکە لەزۆر خواردنی کاوە تووشی ئاژاڵ دەبێ.
کاڵەپێچ
پەڕۆیەکە لە پێوە دەئاڵێنرێ و کاڵەکەی لەسەرەوە لە پێدەکرێ.
کلەپێچ
(زا.):خشتی کال٬ لگبن