تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێوەربوون
تێوەڕووکان. پەرت و بڵاوبوون
پێوەرکردن
پێوەکردن، پێداپاشین، بڵاوکردن، چرڤاندن. خووێ بە چێشتی وەرکردن. وێڵ و بەڕەڵاکردن
پێوەری
پێوەرە
دارەدارەکردنی منداڵان. (موک) بەری هەرە دووایی وێنجەیە
پێوەستان
پێوەشووێن
شووێنی پێ، سۆراخ؛ شووێنهەڵگر، شووێن پێی دزەکەی هەڵگرت و چتە دزراوەکانی دۆزینەوە. براکەم گوم ببوو به_ی داچووم: بە سۆراخیدا چووم
پێوەن(ئەردە)
پێوەنان
داخستن، پێوەدان (دەرگا) . خۆ_: وەبەر حنچکاندان، لێژەنین، وەبەر حەنگاندان، چتێک بە چتێکی ترەوە نووساندن. پیستێکلی، زەهفکرن، گەردان
پێوەند
پەیوەندکردن، (جاڕۆژ) پاوەن. (باک) پاچەبەند، پێ بەند، پابەند، پابەست، دەست بەند، سندم، سمدم، مەربن، مەربەند._کردن: زنجیر لەپێی گرتوو ووڵاخانکردن. سندمکردن. ئاسنێکی زنجیردارە دەکرێتە پێی گیراوو ووڵاخانەوە
پێوەنووسان
چەسپان، نووسان، لکان، چەسپین، (باک) دەبووش._دن: چەسپاندن، پێوەنووساندن، لکاندن
پێوەنووساو
چەسپاو، لکاو
پێوەنووسێن
پێوەنیشتن
پێوەڵاتن. خۆ گەیاندنە چتێک بۆ تەماشا یا کڕینی و یان خوواردن و یا بردنی. کەل و پەل بەگران کڕین. بە کۆمەڵە لەسەر چتێکی گردبوونەوە._ی مێش و مەگەز: هەڵنشین و دەورەلێدانی. ڕووتێکردنی مەردومێکی زۆر بۆسەر چتێک
پێوەهاتن
پێوەچوونی خەڵک بەبۆنەی خانووی تازە یا منداڵبوون و یا مردوو لێمران و نەخۆشی و ئیترەوە
پێوەچوون
بەدەمەوەچوون، (دەر) بەدەمەوەچین. ڕۆیشتن بەدەم چتێکەوە. تێوەچوون. وەدووکەوتن، بە پێوشووێنەوە چوون. سەر لە نەخۆشدان، سەر لە بووک یا لەو کەسەدان، کە لە ڕێبواری هاتبێتەوە
پێوەڕۆیشتن
پێوەچوون. هەڵوەشان یا دڕانی شووێنێک، کە کەمێک لە خۆیەوە هەڵوەشابێ یا دڕابێ؛ کەواکەت بدرۆوە با لەوە پتر پێوە نەڕوات
پێوەژەندن
تێوەژاندن، نەقیزەلێدان بۆ خێرا ڕۆیشتن
پێوەژەنن
پێوەکردن
تێهەڵکێشان، دەزوو بە دەرزییەوە کردن، وە بۆ هەموو چتێک بەکار دەبرێ، کە بە چتێکی ترەوە بکرێت. بۆ هەموو گیان لەبەرێکی بەکار دەبرێ، کە تووشی پەلێک، تەڵیێک یا تەلەزگەیێکی بکرێ. تووش و گرفتار کردن. گۆشت بە شیشەوە یا دەزوو بە دەرزییەوە کردن