تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێشە(زەن.، هەورا.، جا.، ڕۆژ)
ئێسک. لای پێشەوەی لەشی گیان لەبەران. پێشەڵ، نیاوە. چەقالە، ناووک، ناوکی ڕەقی میوەیە. ناوکە، جنجنک. (ئەردە) ئێسک، سقان، پڵان. کار، فەرمان، ئیش
پۆسکلیان بە پێشەوە
لەڕی، لاوازبوون
پێشەخۆرە(ئەردە)
پێشەسەر
لای پێشەوەی سەری. جوورە خشڵێکی زێڕ یا زێوە ژنان بە پێشە سەریانیدا دەکەن بە قولاپی. (کۆ) پێشچاوکە
پێشەم
پێشەنگ
بارگینێکی جووان و بەتین و قەڵافەتدار دەڕازێننەوە بە گوڵینگی جووان و ڕەنگاوڕەنگ و زەنگوڵان و هەمیشە لەپێشەوەی قەتاری دەڕوات. هەر چتێکیش لەپێشەوە بڕوا_ی پێدەڵێن و یا لەپێشەوەبێ. سەرەتا
پێشەنگی سوپای کوردستان
پێشەنی(باک)
پێشەوا
ڕابەر، ڕێبەر، پێشبەر. کەسێکە، کە بەرنووێژ(امام) بێ._یی: ڕابەری
پێشەوە
بەرەوە، (هەورا) وەڵێنە. له_: لەبەرەوە، لەسەرەتاوە
پێشەڤان
بێڵەکان، پیشکێکە سەرەکەی ئاسن بێ
پێشەکی
پێشین، دەستپێشین، ووتن و یا کردن یا دانی پارە لەپێش کاتی خۆیدا
پێشەڵ
لای پێشەوەی مرۆ لە نێوقەدی بەرەو ژێرەوە، داوێنی لای پێشەوە. پێشە
چارشەو پێشەو(دەر)
بەرەوپێشەوەچوون
چوونەپێشەوە، پێشڤەچوون
خۆبردنەپێشەوە
خۆڕەپێش خستن، خستن، خۆخۆشەویست کردن، بەکردەوە یا بەکوتنی چتێک بە پێی دڵی یەکێک
سنگدانەپێشەوە
دڕدانە بە مرۆڤان و چوونە پێشەوە بۆ چتێک.