تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیازکە(هەورا)
پیازۆکە
گیایەکی کووێستانی و بەهارییە سەلکی وەکوو فیسقە پیوازی وایە گەڵاشی وەک کنێواڵ وایە، کە هەر لەناو شاخاندا دەڕوێ و دەشخورێ
پیازی
ڕەنگ پیوازی، چتێکە ڕەنگی وەکوو پیوازی وابێ
پیازە
سووچ، تاوان._کردن: سووچ و تاوانکردن
پیازەخووگانە
سەلکی گیای کاردو (هازە ناخورێ). پیوازە کێویلە: گیایەکی کێوییە وە پیوازی دەچێ، بەڵام ناخورێ، کەچی بەراز زۆری حەز لێ دەکات. هەندێک زەوی، کە هەرێزدارو پیزڵداربێ و جووتێر نەتووانێ بیکێڵێ چەند سەلکێکی لەو پیوازەی یا چەند بێیەک لە زەوییەکەدا دەشارنەوە بەراز زەویەکەی هەڵدەدڕێ و دەیکێڵێ تا نەیدۆزێتەوە ڕاناوەستێ
پیازەمارانە
پیاسوون
چتێک لە چتێکی تر هەڵسوون
پیاسوین
پیاسوون، پێداسوونەوە
پیال
پیانە، (باک) پەیال. پیاڵە
پیاماڵین
پێداماڵین، پێداماڵینی چتێک بە چتێکی دیکەدا
پیان(باک)
ئاوەخۆرە، قاپی ئاو خوواردنەوە. پێیان، پیادەیی لە ڕۆیشتن. (ئەردە) پاگەل. پێیان، لەلایان، لەکنیان
پیانان
دانانی چتێک لەسەر چتێکی تر بە نهێم
پیانوو
مرازێکە لە ئامرازەکانی مۆزیقە
پیانووسان
پێدانووسان، لکانی چتێک بە چتێکی ترەوە
پیانووساندن
پێدانووساندن، لکاندنی چتێک بە چتێکی تردا
پیانۆ
پیانوو، ئەرغوون
پیاهاتن
باسکردنی چتێک بە دوورو درێژی؛ بارام بە دوورو درێژی بە باسی ئازاد داهات. هاتنی چتێک لە شووێنێکەوە؛ ئەو ڕێگایەی پێداهاتووم، ئەو جۆگەیەی ئاوی پێداهاتووە
پیاهاتنەوە