تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرەوپیری
پێشوازی کردنی گەورەو خۆشەویستێک. لە پیری چوونە پێشەوە
بەپیرەوەچوون
بەپێشوازییەوە چوون
ترێ سپیکە(بابا)
جوورە ترێیەکە
تۆپین
مردن، سەکەت بوون. بۆ مردنی سەگ و بەرازو وورچ و کەرو گورگ و هەموودڕندەیێکی تر بەکار دەبرێ تەنها بۆ مرۆیانیش لە شێوەی جنێودا بەکار دەبرێت. بۆ مرۆی نوستووش لە ڕووی سووکییەوە بەکار دەبرێت، بۆ ئاژاڵ و ڕەشەووڵاخ و گامێشان مندار(مردار) بەکار دەبرێت
تۆپیو
تۆپیگ(ئەردە)
تیتلەپیچاخ
زیقاولە، تیترواسک
تەشپیلۆکە
تەپیان(ئەردە)
تەپین، قۆپان. ئاخزان، تێ پەستاوتران. پڕکردن
تەپین
ڕۆچوونی بان و هەموو شووێنێک، کە ژێری لوڵۆڵ بێ لەبەر قورسی. قۆپان، قۆپیان. نزم بوون، ڕۆچوون، داهاتن. داتەپین، ڕووخان، تەپان، هەرافتن._ی کاڵەک و شووتی لەبەر کۆنی._ی مەردوم لەبەر پیری. لێدانی دەمار. (باک) دەنگی لێدانی دەستە، تەرپین. دڵە تەپێ، دڵە لەرزێ
تەپیک
قابێکی ناوونجییە
تەپیە
دەنگی کەوتنی چتێک و دەنگی پێی ووڵاخ و زەلام، ترپە
تەڕپیر(باک)
پیری دڵتەڕ._ی: دڵتەڕی لەکاتی پیریدا
تەڕپین(باک)
تەقەیێکی ڕێک و پێک و پوختە
تەڕەپیواز
تەڕەپیاز بە گەڵای سەوزەوە