تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پڕو پیتاک
جل و بەرگی کۆن. چتمەک. ووردە کەل و پەلی ژنان
پیتاک(هەورا.، بابا)
خووە، خووێک، سزا، سەرانە، مەکات، باربوو، مریشک و مەڕو ڕۆن و دەغڵێکە ئاغایان لەجیاتی سەرانەی خۆیانی دەستێنن. کۆکردنەوەی چتمەک یا پارە بۆ باربووکردنی یەکێکی. کۆکردنەوەی دراو لەلایەن چەند کەسێکەوە، کە چتی پێ بکڕن و بە هەموویان بیخۆن. پڕو پیتی ناوماڵ
کەڵەپیتاک
چتێکە ئاغا لە ژێردەستانی خۆی دەستێنێ ساڵێ جارێکی یا پتر لە کاتی دەستکوورتی و پێداویستیدا