تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پڵتە
پەڵتە. (ڕۆژ) بقە. تلپەی چت، تڵپەی چتی کوشراو._ی زار: مرۆی بێ ددان لە ئاخەفتندا_ی لێوەدێ. دەنگێکە لەکاتی هێنانە دەرەوەی چتێک لەنێو چتێکی تردا پەیدا دەبێ بە نهێنی
پڵتەقاندن
پڵتەقانن
پڵتەپڵت
پەڵتەپەڵتی زار. (ڕۆژ) بقەبق
پڵحەتکە
ئەنگێوە، نیشانچی. کەسێکە لە مەڕمەڕنێنیدا ئەنگێوە بێ وە تیری خۆی بەهەدەر نەدات
پڵخ
(زەن) پڵق
پڵخاندن
پڵخاندنەوە
پوورخاندنەوە. پەلخاندنەوە. (باک) ڤەپەلاخستن، پەلاخستن
پڵخانەوە
پڵق(زەن)
پڵقۆزە
(موک) پاڵقۆزە، (بابا) مام جێژنۆکە، (گەر) کەچەرە، (هەوراسەق) مەتی، گیایەکە تۆزێک تیژەو دەخورێ
پڵمان
پڵمە(ئەردە)
پڕمە، دەنگی لووتی چارەوێیە. پڕمەی گریانێ
پڵمەتێ
پڵمەڕوو(باک)
پڵندار
قوڵەدارێکە دەگیرێتە داری بەرز تا بەرەکەی بکەوێتە خووارێ
پڵنگ
(هەورا) پاڵینگ، جانەوەرێکە زۆر وە پشیلەی دەچێ بەڵان زۆر گەورەترو پنۆکپنۆکە، لە جانەوەرە هەرە دڕندەو پڕسام و هەراسدارەکانە، سەرەڕای ئەوەش جانەوەرێکی زۆر مەردو پڕئابڕوو و دادگەرە خۆی لە ئافرەت و منداڵ و پیران ناگەیەنێ، هەر چەکدارێکیش، کە ئەوی دیت چەکەکەی فڕێدا خۆی تێ ناگەیەنێ. هەر ووڵاخێکی بۆنی میزی وی بکات ئەژنۆی دەلەرزێ و تووانای ڕۆیشتنی نامێنێ. کە ڕاوێ بکا لە سەر ڕێگای نێچیران میزی دەکا، کە نێچیران بۆنی میزەکەیان کرد لا ڕێ دەبن و هەر بۆخۆیان دەچنە لای پڵنگەکە ئەویش دووای کوژتنیان بە کاتژمێرێکی دەیانخووا