تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاپوولە
(جا.):گۆزنگی پێ٬ قولەپێ٬ قولاپە
قاپووچکە
قەپووچکە٬ پارچەنانێکە بە قامک لوول بدرێ وەکوو کەوچک ماست و چتی شلی پێ بخۆن. قەمچووک
قاپووڕ
چتێکە ناوکەکەی دەرهاتبێ و بە هوڵۆڵی مابێتەوە
قهپوقڕ
کش و مات: مناڵەکان هەموو – دانیشتوون
قومپوز
لاف٬ فیز
قوپووز
(ئەردە.): قەپۆز٬ هەوا٬ فیز٬ قومپوز
قەرپووز
قەلپووزی زین٬ کەلبووز
قەرپووس
قەرپوونە
کاسەی لامپا
قەرەپووڵ
پووڵی وورده٬ کەم نرخ و لەمس دروستکراو٬ سەتی وی ڤرانێکە ڤرانیک 20 شاییە کە دەکاتە 1000 دیناری ئێرانی٬ فلس
قەپوو
چەمۆڵە٬ قاووغ٬ قەپێلک٬ -ی ئەم بەڕووە فڕێدە
قەپووبڕ
(ئەردە.): قات و قڕ
قەپووشکە
(ڕەوا.٬خۆ.):شەیتانۆکە٬ قەپووچکە٬ بە تیکوڵەکەی دەرەوەی گووێز و بەڕووی دەڵێن
قەپووقڕ
(کە.):قاتو قڕی نێو مەڵۆیان٬ گرانێکە لە کاتی دروێنە کردنێدا سەر هەڵدەدا
قەپوولک
قەپوولکە
تاسمە٬ قاشەکاڵەک و کوولەکەی وشکەوە کراو
قەپووچک
قەپووچکە
قاپووچکە٬ پارووی نیوە لوول دراو تا شیر و ماست و دۆشاو و شلەمەنی پێ بخۆن وەکو کەوچکی قەپووچک. قەپووشکە ٬ کیفی بەڕوو و جەفت. کەپوولە ٬ کاسەیێکی دارین یا ئیدیکەیە ئاشەوان مزاشی پێ هەڵدەگرێ
قەپووچکەی بارانە
بڵقێکە لە کاتێکیدا سەر هەڵدەدا کە بارانە بەسەر زەوییەکی تێراودا ببارێ
قەپووک
قرپۆک٬ مێوژی وشک هەڵاتوو