تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پند
(باک) جاڵجاڵووکە. پندەپیر. (زا) قوون، قنگ، کوون. (خۆ) پندریسکە (باڵندەیەکە). (هەو.، کە) جەمجەم. (دەر) پنت. ئەسپێی باڵندەی کەوی و کێوییە بە کەمێڵە لاق و باڵ و جێگایانی تری دادەگرێ، بە ئاوی دەماری تووتنێ چارەی دەکرێ. هەر لەو چەشنەش پند هەیە تووشی لەشی مرۆیانیش دێت بەبن مووەکانیدا دەچێتە ناو گۆشتیەوە، بە تراشین و دەرمانی گەرماویش چارەی نەکراوە، بەڵان تەنها سورخی فەقێیان کەمێک لەنێو ئاووری داوێن، مرۆیەکەش چتێکی وەکوو کراسی ژنان لەبەر دەکات لەسەر ئاوورەکە هەڵدەتروشکێ دەبێ نەیەڵێ بۆنی سورخەکە بە دەم و چاویدا بچێ چونکوو زیان بە ددان و چاوان دەگەیەنێ. پندی مرۆیان ڕشک دەکات و بە مووانەوە دەنووسێن دووایە بە قەدەر ئەسپێیەکیان لێدێ و بە بنی مووەکاندا دەچنە خووارێ ئێجگار بە خارش و ئێش و ئۆف و ژان و ژووانە. (هەورا.، دەر.، هەو.، زەن) چنگنە
پندر
پتەو، مەیلەو ووشک، (هەورا) پنر._بوونەوە: چەقینەوە. (دەر) پەندیرە. پنج._بوونەوەی زگ: ڕاوەستانی زگ لە ڕەوانی._کردن: پنجکردن
پندربوونەوە
چەقینەوە، ووشک و کزربوونەوە. ڕاوەستانی زگ لە چوونێ
پندرپۆزە(باک.، باد)
گیایەکە لە قەراخ جۆگەلان شین دەبێ، نێرتکەکەی هەڵدەکێشن و سپی دەکەن و دەیخۆن، شیرینە
پندرۆک(باد)
(موک) پل، کۆم، نێوی قوونی مرۆڤانە
پندریسک(ڕەوا)
باڵندەیێکی چکۆڵەو بۆرو تیژڕۆیەو چەنگاڵی تیژن لەنێو دڕک و داڵاندا دەژی. (ڕەوا) چکچکە. (کۆ) فندەگولە. بۆ کەسێکیش بەکار دەبرێ لە کاروبارو ڕۆیشتنێدا توندو تۆڵ بێ. چەقەسوو. ئەسپێی باڵندانە، پند
پندە
نێوی دەنگە. پرتەپرتی پیاوو ژنانە
پندەپند
زڕەئەسپندار
پەڵک. جوورە چنارێکی جەوهەردارە بەڵان وەکو چناری ڕاست و چاک نیە گەڵای خڕترە، بەرەکەشی وەکەشی وەقۆرەی دەچێ و ناخورێ
سپندک(باک.)
سپنگ٬ ﺌەسپنگ.
پاشپندە
پندەپند