تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پشتەپا(ئەردە)
پشتەپشت
پشتەپێ
پشتەڕۆژ(هەو)
پشتەڕێشە(ئەردە)
برینداری پشتی ووڵاخ بەهۆی بارەوە یا سووارییەوە
پشتەڕێژ(ئەردە)
پشتڕێژ، پشتەڕێش
پشتەڤان(باد)
پشتەک
(کە) ڕانکە، تووکە هێندەی گوڵینکێکی بە سەرپشتی ئاژاڵانەوە. (فە) بەو کەسە دەڵێن، کە لە پشتەوەی سووارێکی سووار بێ، بەڵام فەیلییان بەو کەسەی کە لە پێشەوە سووار دەبێ (وەرەک)ی پێدەڵێن. پشتیوانێکە بدرێتە بەر چتێک
پشتەیوان
پشخووان(زرا)
پشروون(باد)
پشستهەڵکردن
مەبەس لە پشت تێکردن و زیزبوونە لە یەکێکی، ڕوو لێ وەرگێڕان
پشماندن
پژماندن، ڕق هەڵستان، ڕک گرتن. وەپشمین هێنان: پژماندن، بێهنژاندن
پشمین
(هەو) پێکژین. (کۆڕەوا) پیرکژین. پژمین، هەپشکردن. (باک) بێهنژین، پشکین. پشکان. یەکجار_: دەڵێن دەبێ ڕاوەستێ و دەست ڕاگرێ. دووجار_: دەڵێن جەختە واتا چاکی هێنا
پشمە
بێهنشک، دەنگی پشمین، پیرکژن._لێوەهاتن، پیرکژن لێوەهاتن
پشوو
(دەر) هەناسە، بێن، بهن، پشی._بڕان: خەفەبوون، خامۆشبوون._بڕین: خەفەکردن، خامۆشکردن. ئارامی، سانەوە._دان: ئارام بوون، سانەوە، تبتین. هەناسەدان، تەواسان._درێژ: بڕوانە: پشوو درێژ. _خوواردنەوە: تبتین، تەواسان، ئارام گرتن، ددان بە جەرگی خۆ دانان. (ڕەوا) کەڕووی نانی، پشی، برش