تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاپشینکە
(دەر.):قاپکەوڵە٬ قاپ شینکەرە٬ گیایەکی هاوینییە و گەڵایەکانی تۆزاوی و کوڵکنن و بە سپی دەنووێنن
قاپشینکەرە
ماڵپشکنین
کۆڵینەوەی ماڵ بۆ گەڕان بە دوای شتێکدا
هاوپشت
یارمەتیدەر٬ یەک بنەماڵە٬ یەک بەرەباب٬ کەس وکار. –ی: یارمەتیدان٬ خزمایەتی٬ هاوخوێنی
هەڵپشافتن
هەڵپشاوتن
پشاوتن٬ هەڵپشافتن٬ هەڵگڵۆفتن٬ (باک.) پشافتن٬ جەمجقاوندن٬ (هەوار.) شڵەپاندن.چاو_: چاوکووشین٬ هەڵگڵۆفتن٬ پشکاوتن٬ پشکوونینەوە٬ دروومان هەڵوەشاندن.
هەڵپشکوتن
هەڵازران٬ هەڵدەپشکوێ٬ _ی دەم و لێودوای نۆبە تێ٬ نۆبە تا.
هەڵپشکووتوو
هەڵازراو.
هەڵپشێوران
جەمجقین.
پشتەپشت
پشپشۆکە
گیایەکە پژپژی زۆرە وەک کلکی پشیلەیە
پشێپشێ
پش پش: ووشەیێکە پشیلەی پێ بانگ دەکرێ. گەمەیەکی منداڵانەیە
ڕنینەوەی خوری لەپشتی ئاژاڵان
(باک.)بەرکرن،ڤەرووچکاندن،داڕنین،-ی باڵندان:ئاوەڕووتکردن،پرچکاندن.(هەو.)بە چاوبهسەرکردنەوەی ئاژاڵان بەبێ بژاردن تا بزانن کێها ماوە یا نەماوە.
کاسەپشت
ڕەقه٬ کیسەڵ
کاسەپشتی ئاوێ
کیسەڵی ئاوێ. (فە.) ڕەقە
کاسەپشتی دەشتی
(فە.): کیسەڵ
کەسەپشت
(لو.)ژیشک
کەڵەپشکۆ
ئەو چتانەیە٬ کە لە مردوو بە جێ دەمێنێ بۆ کەس و کار٬ میرات
گونەپشیلە
گیایەکە گەڵای زۆر ووردە و لەگەلێک جێگایاندا گوڵی سپی دەردەکات.
گیا دووپشکە
دوو جوورە : 1) گەڵای دوڕواوی و زۆر ئەستۆرە . 2) چڵە گیایەکە وە چڵە گەنمی دەچێ ٬ بەڵام گەڵای لەوی باریکترە و کورتترە ٬ لەسەرەوە گوڵی وەکو گەنمی دەردەکات ٬ بەڵان گوڵەکە بەقەد گرێیەکی قامکی درێژ و بە تەڕی نەرمە و بەووشکی دەبێتە دڕوو.