تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پتکە
پرتکە قوڕێک یا پیسایێک
پتۆت
گیایەکی هاوینییە پنجی گەورەیە تا دووبستان بڵند دەبێ گەڵایەکانی ووردو چکۆڵەو خڕن و شینێکی پڕڕەنگە، جلک و بەنی پێ ڕەشدەکەن. ڕەشکی بە پتۆتی داک ناگاتە دۆتی. پتۆت گوڵی بە تۆپەو بە سوور دەنوێنێ لەبنەوە لکان نادات شیرەکەش و گیایەکەشی زۆر تاڵن، شیرەکەی چەند جارێکی لە چاوی تانەدار کرێ چاکی دەکاتەوە، تا ساڵێکیش هەڵدەگیرێ، شیرەکەی بەسەر کڵۆشەکریدا بکرێ و هەڵبگیرێ باشە
پتی(باک)
گچکە، ناوی پیاوێکییە. (خۆ) ئافرەتێکی بێ سەرەوبەرەیە، پیس و پۆخڵ
پتیلە(لۆ)
پڵییتە
پتیوار
پایەماڵ، خراپ و کاوول و پاماڵ._بوون: کاوول بوون، پاماڵ بوون._کردن: کاوولکردن، پایەماڵکردن
پتیک(ئەردە)
پتە
پت، پرتە
پتەکتکە
جوورە مارێکە
ئاپتەر(باک)
ئاپتەریی(باک)
تۆپتاتۆپانێ
تۆپتاو(ئەردە)
تۆپتۆپێن
تۆپتۆپانێ، یاری کردن بە تۆپ
تەپتەپ(باک)
لێدان._ا دل: لێدانی دڵ، دڵ لێدان
تەپتەپان(ئەردە)
تەپەتەپکردن
تەپتەپە(دزە)
ئەستوورکی ساجی. (هەورا) نانی دەستی
ختەپتی
(فە.): قدیلکە
خراپتر
گەندتر،بەدتر
خراپترین
گەندترین،بەدترین
لاڵەپتە
لاڵەپەتە٬ پەڵت٬ ئەو کەسەیە قسەی بە زەحمەت بۆ بێت٬ لاڵەپتە:فسەزمان٬ فس زوبان
لیپتاڤ
(باک.): لیتاو
هێلیکۆپتەر
جوورە فڕۆکەیەکی پەروانەدارە.
پتپتووک(زا)
چتێکە، کە چەند خاڵێکی ڕەنگاوڕەنگی پێوەبێ
پیرەپتۆن(ڕەوا)
منداڵێکە ووتەو ئاخۆتنی پیرانی بێت، پنەپیتۆ، سەرەسۆدرە
پەرپتاندن
پیچدان، تاودان
پەرپتین(باک)
خەم و تاوو پێچ بوون. ڕووتاندنەوەی پەڕی باڵندان. بپەرپتە
کەلپتاندن
(باک.):تێکوڵ لێکردنەوە
کەلپتین
(باک.):تێکوڵی لێکراوەوە