تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پای من
لەملی من، لە ئەستۆی من، لەسەر من
پای(باک)
بەخت. پەی، بۆ، پای باڵاکەت
ترێ پاییزە(موک)
جوورە ترێیەکە. (بابا) چەمیلە
پایان(هەورا)
پایتەخت
دووێن، (شەم) دیڤێن. (باک) پایێ تەخت. شارێکە پادشا یا سەرەک کۆماری تێدا دانیشێ
پایدۆس
پایدۆست
دەستوور. دەست لە کارو کردار هەڵگرتنی مەردوم، تەواوبوونی هەموو کارێک، کار ڕاوەستاندن._کردن: دەست لە کار هەڵگرتن، ئازادکردن. بڕانەوەی جەنگی دەوڵەتان و ئاشتبوونەوەیان
پایدۆستی
پایماڵ
دابەشینی شڕەیە بەسەر شڕەگراندا. تاڵانکردن
پایماڵی
پایناز(ئەردە)
چەند ووتارێکی جووانە، کە لە خۆشی هاتن و بەخێر هاتنکردنی کەسێکیدا بەکار دەبرێ
پایناو
قنگاوی مەرەزە یا کشتوکاڵ. شیناوەردێکی ناسکی تێراوە
پایناو
قنگاو، قووناوی مەرەزەو کشتوکاڵ. سەوزێکی پاراوی نازکە، تەڕ، نزم ئاو. سەوز ێکی تێرئاوە
پاینەئاو
پایکردن(باک)
دابەش کردنی چتێک بەسەر چەند کەسێکا
پاییز
پەهیز، پەییز، (باک) چری، (فە) سەردووا. کەسێکە برێتییە لەم سێ مانگانە: ڕەزبەر، خەزەڵوەر، سەرماوەز، کە لەنێوانی کەشەکانی بەهارو زستانێدایە لە (21)ی ئەیلوولێ دەستپێدەکا تا (20)ی کانوونی یەکەم
پاییزخێر(باک)
گیای پاییزییە
پاییزۆک(باک)
(موک) پاییزە. جوورە گۆرانیێکی کوردییە
پاییزی
جوورە هەنجیرێکە وەکوو یەحیا بەگی. پایزە
پاییزە(موک)
کشتوکاڵێکە پاییزان بچێنرێت. جوورە ترێیەکی پاییزی دەنک خڕی سپی ئاودارو بزمارکوتە. جوورە گۆرانییەکە . (باک) پاییزۆک
پاییزەبرا
بە برادەرو هاواڵ و هاوڕێیەک دەگوترێ، کە ماوەیەک دوورکەوتبێتەوە یا خۆی دوور خستبێتەوە