تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاڵراو
پاڵافتراو
پاڵسەنگ(خۆ)
پاڵشت(ڕۆژ)
پشتگرتن، جەخت، پاڵشپت، پشتیوان._کردن: کەسداندن._دان: پشتگرتن._کران: کەسدین
پاڵشپت
چتێکی نەرم و نوواڵە بۆ پاڵ پێوەدانێ._نان: سەرین دانان بۆ پاڵ پێوەدان._نراو: پاڵدراو
پاڵفتەکردن
پاڵقانچک
(باد) بندیوار، پشت دیوار، کن دیوار
پاڵقۆزە
(بار) پڵقۆزە. (کە) کەچەرە. مام جێژنۆکە. (هەوراسەق) مەتی. گیایەکە تۆزێک تیژەو دەخورێ
پاڵمتە
گیایەکی بەهارییە تامی وە ئاڵەکۆکی دەچی
پاڵمە
(پارهەوکەلکورد) گیابەرخۆڵەیە بە زەویدا پان دەبێتەوە، کە بپسێ شیری لێ دێ تامی وە ئاڵەکۆک دەچێ. شنک، ئەسپنگ
پاڵنان
پاڵ پێوەنان. هەڵپەساردنی چتێک بە چتێکەوە
پاڵوانە
پاڵووێنە. باڵندەیێکی ڕەشی باڵدرێژی لاق کورتی تیژ ڕۆیە، کە بکەوێتە سەر زەوی ناتووانێ بە ئاسانی بفڕێ
پاڵوو
(ڕۆژ) ڕقەبەری، بەربەرەکانی. دارێکە دەدرێتە بەر نێی ئاش بۆ نەجووڵانی. کەلەکە، پەراسوو، دەنکە. نەقیزەگاز. قایش یا کەژووێکە دەکەوێتە بن کلکی ووڵاخانەوە تا لەنگەری زین و یا کورتانی ڕابگرێت لە بن کلکی توند نەبێ بەڵکوو دەکەوێتە سەر کەفەڵی. پاڵدوو، پاڵدووڤ، پالووڤ، قوشقوون، (باد) پالی
پاڵووبەن
پشتیوان و یارمەتی دەر._ی: پشتیوانی، بەهاوارەوە گەیشتن
پاڵووبەند
بڕوانە: پاڵووبەن._ی: پشتیوانی
پاڵوودە
ساردەمەنیێکی هاوینییە لە بەفرو یا لە سەهۆڵ و ڕیشاڵی نیشاسته و یا سێوی لە ڕەندە دراو دروست دەکرێت