تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شیر پاڵوو
پاڵووێنه، شیرپارزۆنک.
پاڵوانە
پاڵووێنە. باڵندەیێکی ڕەشی باڵدرێژی لاق کورتی تیژ ڕۆیە، کە بکەوێتە سەر زەوی ناتووانێ بە ئاسانی بفڕێ
پاڵوو
(ڕۆژ) ڕقەبەری، بەربەرەکانی. دارێکە دەدرێتە بەر نێی ئاش بۆ نەجووڵانی. کەلەکە، پەراسوو، دەنکە. نەقیزەگاز. قایش یا کەژووێکە دەکەوێتە بن کلکی ووڵاخانەوە تا لەنگەری زین و یا کورتانی ڕابگرێت لە بن کلکی توند نەبێ بەڵکوو دەکەوێتە سەر کەفەڵی. پاڵدوو، پاڵدووڤ، پالووڤ، قوشقوون، (باد) پالی
پاڵووبەن
پشتیوان و یارمەتی دەر._ی: پشتیوانی، بەهاوارەوە گەیشتن
پاڵووبەند
بڕوانە: پاڵووبەن._ی: پشتیوانی
پاڵوودە
ساردەمەنیێکی هاوینییە لە بەفرو یا لە سەهۆڵ و ڕیشاڵی نیشاسته و یا سێوی لە ڕەندە دراو دروست دەکرێت
پاڵووگیر
برینی بن کلکە لەبەر زەبری پاڵورا
پاڵووگێڕ
دارێکە دەدرێتە بەر نێی ئاش کاتیکی کە بە لایەکیدا سەنگ بێ
گیا پاڵوانە (کە.)
گیایەکی بەهارییە.
سینەپاڵوو
سێپاڵوو
سییووچ، جوورەدڕکێکی سێسووچە، بۆهەموو چتێکی سێسووچ دەبێ، سێلک.
شەشپاڵوو
شێوەیەکی ڕێکە، کە شەش ڕووی یەکسانی هەیە، شەشگۆشە.
چایپاڵوون(لو)
چووارپاڵوو
چتی ئەستووری چووار گۆشەی ڕێک، چوواربەند