تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پانکەڵە
چتێک کەمێک پان بێ
پانگ(باک)
قولانج. نێوانی قامکی گەورەو شادەیە بەلێک کراوەوەیی
پانگەە(باک)
تەویلە. ئەنباری گەنم و ئیتر
پانۆکی
جوورە دروومانێکە
پانی بەرز
پانیەبەرز، پێڵاوێکی ژنانەیە وەکوو سۆل بەڵام پاژنەی بەرزە
پانی بەرز دروو
کەسێکە تەنها پێڵاوی پانیە بەرز بدروێ
پانی(باد)
پانیە، (هەورا) پاژنە. بەرینی، بەرینایی، پانایی، (باک) بێمێزی. بەری چت لەلای تەسکییەوە
پانیان بەگیان
لەگیان خۆشبوون
پانیە
پانی، (باد) پەهن. (شووا) قنجەی پا. (باک) پشت پەهن. پاژنە، قوونپاژنە، قومپاژنە. (کۆ) قونپانیە. (دەر) قوونپێنی. پانیەی کەوش
پانیە بەند
پانیەکێش
پانیکێش، پانی کێش، پاژنەکێش
پانێر
(کۆڕۆژجاهەورا) پارێن، (دەر) سەنگۆ، (یەز) پارنگۆ، (زەن) لامێش، (باک) پارۆنە، پارنێر، گوێلکە نێری پارەکەی واتا دوو ساڵانەیە
پانەخرج
منداڵێکە کورت و پان و ئەستوور بێ
پانەوبوون
پان بوونەوە، پلچیان، پلچەوبوون، ڕەخنەگیران
پانەوەبوون
پانەکی
جوورە قفڵێکی پانکەڵەیە
پێ پانە
دەستبڵاوی، لەبەرددان. واژی ئابۆری
ئەمشەسپانتا(ئاو)
پاکەکانی جاویدان
ترپانکێش(باد)
دروێنەکار، پاڵە
تۆپاندن
مراندنی سەگ و گورگ و جانەوەران و ئیتر. لە شێوەی جنێودا بۆ مرۆڤانیش بەکار دەبرێت
تۆپانن
تۆپاندن، کوژتنی سەگ و گورگ و بەرازو کەرو ئیتر. بەناوی سووکایەتی بۆ مرۆیانیش بەکار دەبرێ. لێدان
تۆپانێ(ههو)
تۆپتاتۆپانێ
تێقلپاندن
قڵپ کردنەوەی شلەمەنیەک بۆناو دەفرێکی تر
تێقۆپاندن
تەپاندن
قۆپاندنی بان و هەموو چتێکی، کە ژێری بۆشبێ. تەپەلێهێنان، لێدان. ئاخنینەوه و پڕکردنەوەی چت. لە کاتی خوواردنێدا زۆری تێ مەتەپێنە
تەپانچ(ئەردە)
تەپانج
حەپاندن:
حەپەکردن، وەڕینی سەگان.
خاپاندن(باک.)
فریودان،لەخشتەبردن،قۆڵشکاندن، تەفرەدان ،هڵخەڵەتاندن،هەڵفریواندن،خڵافاندن.
خورپاندن
داخورپاندن، ڕاچناندن، چلەکاندن، داچلەکاندن
خوڵووپانەوە
(ئەردە.):خوڵووپانن
خوڵۆوپاندن
گوڵۆفتن،گوڵۆفتنەوەی گیانداری، کە گیاندارێکی تری لە ژێرخۆینابێ و بی گلۆفێتەوە،گەوزاندن.تاجییەکەکەروێشکەکەی خوڵوپانەوە
خڕەپانکە
(کۆ.):جوورە ماسییەکە
خۆلوپانن