تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاماسی
پاماسە، پێ هەڵامسان، نەخۆشیەکی پێیە
پامان(لو)
پاماو
لووسکردنی سوواخی گەچ بە پەڕۆی تەڕ
پاماڵ
پتیوار، ڕەوس، پایەماڵ، تێداچوو، لەناوچوو، تاڵانکراو._بوون: پتیواربوون، پایەماڵ بوون._کراو: پایەماڵکراو._کردن: پایەماڵکردن، پتیوار کردن
پاماڵە
ماڵە. چتێکی درێژ یا چووارچێوەدارە بە تەیمان دەتەنرێ و زەوییەکی پێ ماڵە دەکرێ کە تۆوی پێدا کرابێ بۆ ئەوەی گلمەت و کەستەکەکان بشکێنێ و ووردکات و هەم تۆوەکەش وە ژێر خاکی خات تا چۆلەکە نەیخۆن
پامز
(ئەردە) پاڵادڕانە، پێڵاودڕانە
پاموورە
پاوانە، (هەورا) پاموورە، زەنگیانەی ڕەش و شین بە سێ لیپ دەهۆنرێتەوەو لەپێ دەکرێت
پامێزە
گووی هەنگە، کە لەسەر کانی دەیکا دووای ئاو خوواردنەوە کە سەرێکی خڕو سەرێکیش باریکە، هەنگدۆز تەماشای دەکا سەرە باریکەکەی ڕووی لەهەر لا بێ دووای دەکەوی تا پلوورەکەی دەدوزێتەوە تا هەنگووینەکەی دەرخات. خوری و مووی دەست و پێی ئاژاڵ. ئاوی ووشک بووەوەی ناولینگی سابرێن لە کاتی ئارەزووکردنی پەڕینداو دووای پەڕین
پامەمەری
سەردوولکە، سەردوولکەبێژ