تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاس(فرەنسی)
پارچە قاقەزێکە وەردەگیرێ لە لایەن میرییەوە بۆ سەربهستی و دەستووری هەندێ چت. (باک) کشانەوە، پێ دزکێ، خۆکشاندنەوە. (ڕۆژ) بەش، پش، بارە. پاسی شەو: بەشی شەو. پارێزگاری، کیشک، ئێشک، (دەر) هێشک._گرتن: کێشکگرتن. ڕۆژوو._گرتن: بەڕۆژووبوون
پاسار(هەورا)
سوواندە، گورگە، گووێسووانەی بانی، ئەو گوورگەو دارە ڕایەیە، کە لەسەر دیوارەوە بۆ ڕووی دەرەوە دەرچووە. شوورە، سنوور، شوور. داخی دڵ، کەسەر
پاساردان
داخی دڵ پێ ڕژتن
پاساری
سوواندۆکە، سووانکێ، سوواندیلکە، پتیک، (باک) جەوک، چیچک، (باد) سڤیانگ. (ڕەوا) باوانە (هی نێر). مەلیچک، مەلووچک، جوورە چۆلەکەیێکە زۆرتر لەناو پاساراندا هێلانە دەکات
پاسارە
پاساودان(بابا)
پاسقاڵ
مرۆی قەشمەری و گاڵتەچی._ی: قەشمەرێتی، گاڵتەچێتی
پاسووان
قاقەزێکە لە میری وردەگیرێ بۆ ئەوەی بۆ هەر شووێنێکی بتەوێ بچی و لە هیچ سنوورێکیدا بەرهەڵستت نابن، پەساپۆرت
پاسکردن
پاسگە
پاسۆتی(باک)
پاسی سەگ(ە)
وەڕینی سەگ
پاسی پۆرت
قاقەز یا پەڕاوێکی میرییە مرۆ بەهۆی وییەوە دەتووانی بە هەموو سنوورێکیدا تێ پەڕێ، ووشەیێکی فرەنسییە: پاس: تێپەڕینە، پۆرت: دەرگا، سنوور
پاسە(هەورا)
پاسەبان
پاسەوان._ی: پاسەوانی