تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پارچەپارچەفرۆشتن
بڕبڕفرۆشتن
پارچەپارچەکردن
هلپەکاندن، هلتەقاندن، هلهلاندن
پارچەچی
(باباهەورا) بانیشکەر، خۆهەڵکێش، بەچاووڕاو، چاووڕاوکەر
پارڤەکرن(باک)
بەشکردنەوە
پارکۆڵە
کوودەڵەی یەک ساڵانەی بەرازو وورچ و گورگییە
پارکە
پار، پارەکە، ساڵی پار
پارکەر(ئەردە)
تەشیلەیێکە کەڵافی ڕێسراوی لەسەر هەڵدەکرێ، پارگر. پێنووسێکە مەرەکەبی هەڵدەمرژێ و ئەوسا بەبێ ئەوەی نووکی لە مەرەکەب بدرێ دەنووسی تا ئەو مەرەکەبەی لەناویدایە تەواو ووشک دەبێ، خۆنووس
پارگووێر(باڵە)
کەندۆ، پارێن، (هەورا) پارێنە، (دەر) سەنگۆ، (یەز) پارنگۆ، گووێرەکەی ساڵەوەختە، پانێر، کندۆ._ی نێر: کۆنتۆ، کووندۆ، نهۆن
پارگڕ(ئەردە)
پارگۆن(باک)
جۆگەلەیێکە لە قەراخ چیغ و دەوارو ڕەشماڵ و خێوەت و چادراندا دروست دەکرێت تا ئاوی بارانە نەچێتە ناویانەوە، پاروێنک، پارگین، پارگێن
پارگین
پارگێن(ڕۆژ)
جۆگەلەیەکە لە قەراخ خێوەتان لێ دەدرێ تا ئاوی نەچێتە نێو خێوەت و چادرو ڕەشماڵ و چیغانەوە، پاروێنک، پارگین، پارگێن، پارگۆن
پارگە(ئەردە)
کەرت، باوەڕ، کەناری کوشتوکاڵ و باخچانە، کە کەمێک بڵندە بۆ هاتووچۆ تا کشتوکاڵەکە پێ پەست نەبێ
پارۆنە(باک)
پانێری دوو ساڵییە، گۆلکی پار، پانێر
پارۆنەک(باک)
پانێری یەک ساڵییە
پارۆکڵە(ئەردە)
ڕەوڕەویێکە منداڵی ساوا دەستی پێدەگرێ تا پێی فێرە ڕۆیشتن بێ، چێشتێکە بە بۆنەی پێهەڵگرتنی منداڵان دروست دەکرێ
پاری(باد.، باک)
پاریمهێ(باک)
جوورە گیایەکە دەخورێ
پارین(باک)
هی پار، پانێر، نەوەن، نۆبەن، گووێلکی دوو ساڵانی نێرە