تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پارسەنگ
چاو، (هەو) پارزەنگ، بۆ چاوگرتنەوەی تەرازوو چتێکە دەخرێتە تای سووکی تەرازوو تا بەرامبەر ڕاوەستێ، کە قاپێکی بەتاڵ لە لنگە تەرازوویەک دانرێ و بەردو یا هەر چتێکی تر بە ئەندازەی قورسایی دەفرەکە بخرێتە ناو تایەکەی تر_ی پێ دەڵێن
پارسەنگ خستنەپاڵ
ناوو ناتۆرەو چتی سووک و وێ نەچوو خستنە پاڵ یەکێکی
پارسەنگ گرتنەوە
گرتنەوەی پارسەنگی دەفرو یا چتێکی ترو یا سەرکردنی تەرازووە بۆ ئەوەی هەردووک تایەکانی تەرازوو جووت و ڕێک و بەرانبەر ڕاوەستێ