تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پارسەنگ
چاو، (هەو) پارزەنگ، بۆ چاوگرتنەوەی تەرازوو چتێکە دەخرێتە تای سووکی تەرازوو تا بەرامبەر ڕاوەستێ، کە قاپێکی بەتاڵ لە لنگە تەرازوویەک دانرێ و بەردو یا هەر چتێکی تر بە ئەندازەی قورسایی دەفرەکە بخرێتە ناو تایەکەی تر_ی پێ دەڵێن
پارسەنگ خستنەپاڵ
ناوو ناتۆرەو چتی سووک و وێ نەچوو خستنە پاڵ یەکێکی
پارسەنگ گرتنەوە
گرتنەوەی پارسەنگی دەفرو یا چتێکی ترو یا سەرکردنی تەرازووە بۆ ئەوەی هەردووک تایەکانی تەرازوو جووت و ڕێک و بەرانبەر ڕاوەستێ
پارسەک(باک)
سوواڵکەر، دەرۆزەکار._ی (باک): هەژاری، بەدبختی، دەرۆزەکاری
دلپارسەک
(باک.): بێ دین، ژن پەرست ، مێ باز، دلبژۆک. –ی: ژن پەرستی، مێ بازی، دلبژۆک
چاڤپارسەک(باک)