تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زۆروەڕ
زۆربێژ، چەنەبێژ، چەنەباز، زۆربڵێ، هەڵەوەڕ.- ی: زۆربێژی، چەنەدرێژی. (هەورا.): فرەواتەی
زەوەڕ
(موک.): زەمهەڕ، دانەوێڵەی زستانێیە ئاردی (5،6)مانگانە، پاییزان کە گەنم تا بەهارێ لێ کرێ دەڵێن: -ی لێ کردووە یا هەیەتی
سەوەڕ
سەگوەڕ
دەنگی وەڕینی سەگی زۆر،سەوەڕ-ی: وەڕین وحەپەحەی سەگ.
شەولەوەڕ
شەوئاژۆ، شەوین، شەوێن، لەوەڕێکیشە بەشەو بکرێتە بەر ووڵاخ و ئاژاڵان. شیوەخووار.
شەوەڕ
شەوەر، سێپەڕە، (ئەرده.) شەوەرگ، گیایەکی دەستەچێنە وەکوو وێنجه وایە ساڵێ هەشت نۆ جاڕان دەدروێتەوە دەدرێ بە ووڵاخان و لە وێنجە باشتره. هەندێ کەسیش دەڵێن هەر وێنجەیە.
فرەوەڕ
مەبەس لەمەردومی سازنده٬ سەگی هەڵەپاس
لەوەڕ
چەڕا٬ چەڕە
هەوەڕ (هەو. ٬پژ. ٬هەورا.)
هیربار ٬قاپ وقاچاخ ٬ئامانی شیوێ.
هەڵەوەڕ
هەڵەپاس٬ زۆربڵێ٬ زۆر وەڕ٬ 0خۆتێ هەڵقوتێن.
وەڕەوەڕ
حەپەحەپ٬ دەنگەدەنگی وەڕینی سەگانه٬ ئەوتەئەوت٬ هەوت. وەرەوەران(ڕۆژ.): بەرخێکی نێر٬ کە بۆ بەران هەڵدەگیررێت
چەوەڕ(دزە)
پەڵخوڕ، پاشماوەی ئالیکی ماڵات و ئاژاڵانە، کۆتەڵ، چەوەڵ