تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زۆروزەوەند
چتی زۆر.-ی: زۆروزەبەندی
شەهلەوەند (باک.)
لەوەند
لەوهەند٬ لەوهێند٬ -یش بوون لەوهەندیش بوون
ملوەند
مەڵوەند
مەڵوەن٬ نیشتمان
نانی زەماوەند
نان و خواردنێکە لە شایی و زەماوەند دا لێ نرابێ
نۆوەند
(کە.): گای تازە جووت: نۆوۆن٬ نۆبەند
نۆوەند
(موک.): دەغڵێکی چاندراوە کە شیین بووبێ و هەر چووزەڵە بێ.
نەوەند
گوێلکی یەک ساڵانەیە٬ یەک بەند٬ گیای تازە جووته٬ نۆبەند
هەمەوەند
هۆزێکە لە کەنار کەرکوک دادەنیشێ.
واژەوەند
وەرگەڕاو٬ شووم٬ ناپیرۆز
پاوەند(دەر)
پێوەند
پەیوەندکردن، (جاڕۆژ) پاوەن. (باک) پاچەبەند، پێ بەند، پابەند، پابەست، دەست بەند، سندم، سمدم، مەربن، مەربەند._کردن: زنجیر لەپێی گرتوو ووڵاخانکردن. سندمکردن. ئاسنێکی زنجیردارە دەکرێتە پێی گیراوو ووڵاخانەوە
پەیوەند
بەندیوار، پەیوەست، فتروونە، پێوەند._کردن: پێوەندکردن. موتربە کردنی دارێک لە دارێکی بەری تر. چووزەکردنی درەختێک لە درەختێکی تر
ڕاوەند
گیایەکە بۆ ڕەوانی و هێزی چیکڵدانه باشه، (هەورا.): ڕەگەریواوی
ڕەوەند
کۆچەرێکی بێ خانووه، که گەرمێن و کووێستانێ دەکەن هەمیشه لەناو ڕەشماڵاندان، ڕەوەن. بەبیرو باوەڕی جیگەر خوێن: ئێلێکی کورده، که باوکی سوڵتان سەلاحەدین لەوان هەڵکەوتووه فەرماندارانی دەیسم و کوری ئیبراهیم کوڕی حوسێن لەو ئێله نیه بەڵکوو له ڕەواد و ڕەوادییه کوردستان و ئازەربایجان له بندەستی ویدابوون. – ی: جووره هەڵپەڕینێکه . کۆچەری، کەسێکه له ئێلی ڕەوەندبێ
گۆوەند
داوەت٬ ڕەشبەڵەک٬ زەماوەند.
گەوەند
زەماوەند٬ گۆڤەند.