تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وەن
(هەورا.): قەزوان٬ ئازا
خشەودای وەنە
(هەورا.)خشەی لێکدان
وەناخ
وەناق
(شا.بابا.): گەرووەخڕە٬ دووشاخە
وەند
(کە.): ئازا٬ دلێر٬ (بەخ.): زادە٬ زا(نادر-:نادرزادە) . (لو.شو.): وەرز
وەندییداد
بەشێکە لە کتێبی پیرۆزی ئاوێستا
وەندەی
(زەن.): چاندنی تۆو و ئیدیکه٬ ڕەنگ
وەنن
(ڕۆژ.): خستن٬ بارەکەی وەن: بارەکەی خست
وەنگ
(کەل.): ڕەنگ٬ سیاوەنگ٬ ڕەنگ ڕەش
وەنی
(هەورا.): قەزوان٬ قەسکوان٬ (دەر.): قەسقووان٬ (باک.): وەکو٬ ئاوا٬ بەوچەشنە
وەنەبێ
وانەبێ٬ نەوەکوو وابێ
وەنەدیگ
وەنەوزە
-دان: (هەو.): بوورژاندنەوە٬ لەبیرخەوچوون٬ گورگەخەو٬ بەدانیشتنەوە خەوهاتن٬ خەمەکوتکێ٬ قنگەخەو٬ خەوپیشۆک٬ بە دانیشتنەوە خەو بردنەوە. (شن.): بوورژان٬ بیرەخەو٬ بۆنژین٬ (بابا.): وەنەوژه٬ خەوەنووچکه٬ (ڕۆژ.): پینۆک٬ (هەو.) خەوەکوتکه٬ (هەورا.): وەنەوزە کوته٬ (شا.): ویژینگ٬ (هەورا.): چوورتم٬ خلماش
وەنەوشەیی
ڕەنگی وەنەوشەیی٬ بنەفشەیی. (باک.): بنەفشین
وەنەی
(ژا.هەورا.): خووێندن
چەندای وەنە(هەورا)
ئاخوەوەند(باک)
ئاوەنووس
ئابەنووس، دارێکی ڕەشە مۆدنه و چتی دیکەی لێ دروستدەکرێ
ئاوەنیا
دەغڵ و زەوی بەراو، زەوییەکە بەراوبێ، ڕەپستە، ئاڤانی، کۆڵەبەست، کۆڵەبەس،(هەو) ڕەباس، بەراو، پاراو، زەوی کشتوکاڵێکە ووشکە وەرد نەبێ. دەغڵێکە پێش پەڵەی چاندرابێ. زڕمنداڵ
ئاوەنە
ئەراوەند(باک)
ئەروەند(باک)
ئەوەند
ئەوەندی
ئەوەندە
ئەمەندە، ئەندازەی چتێکی
ئەوەندە(باک)
ئەڤەندە، ئەڤهندە، ئەو ئەندازە، ئەونە، هێندە، (دەر) ئەوقەرە، ووتەیێکە ئەندازەی چتێکی دیاری پێ نیشاندەدرێ
ئەوەندەی
هەندەی، هێندەی
بنەوەند(موک)
قایشێکە سەری نیری لەگەڵ ئامووری دەبەستێتەوە
بۆق پێوەنان
بەدڵەوەنووسان
خوواردن، خوواردنەوەیێکە بە بێ نیگەرانی و ترس و هەراس بخورێ لە باری حەسانەوەوەدا
بەرجەوەنگ
بەرجەوەنگ کردن
بەرژەوەندکردن، لێکدانەوە، بەراوردکردنی، چاکەو خراپەی قسە. تا قسە لێک نەدەیەوە مەیکە
بەروەنن(ڕۆژ)
بەرواێژتن، بەرهاوێژتن
بەروەنە(ڕۆژ)
ئەوەیەکە منداڵ یا بێچووی لەبەر چووبێ، بەرهاویژتوو، بەراوێژتوو
بەرژەوەند(کۆ.، دەر.، موک)
بەرە، چەخش، بەرژەند
بەرژەوەندی
بەرژەندی، چەخشی