تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بووەتەقڵە(هەورا)
بەحەوت ئاوشۆراوەتەوە
بەرداوەتی(باک)
گۆرانی داوەتییە
تاوەتا(ئەردە)
تابەتا، تاخۆر. لنگاولنگ (بۆ کەوش و گۆرەوی)
تووەتووە
تووکەتووکە، پرووشەپرووشە، کەمکەمە بارین
تینوەتی گرتن(هەو)
(هەو) تینوەتی هێنانەوە. کەسێکە هەست بە بێهێزی و ناسازی بکات، کە بچێتە لای لێزانێکی ئەویش لەدەرەوە قوڕقوڕاگەی دەگرێ، دەمارێکی لەبن قوڕگی دەکوشێ تا بێهۆش دەبێ، کە وەهۆش هاتەوە بە تەواوی هەست بەلەش سووکی دەکات
خۆشناوەتی
خاکی خۆشناوەتییە لە نێوانی هەولێر و کۆیە و ڕەواندزێدایە .
خێوەتکردن
خێوەتگا
شووێنێکە خێوەتی لێ هەڵبدرێ
داوەتنامە
نامەیێکە بۆ بانگهێشتن بۆ سەر داوەت و زەماوەند بۆ دۆست و برادەر و ئاشنا و خزم و دراوسێیان دەنێردرێ
سەوەتە
قانتووف،مەلکەب، سەپەت،سەبەد،سەوە، سەویی، تریان، سەوەد(ئەردە) لەودە، نووپان،قەرتاڵە زۆر قووڵە میوەی تێدا دەبەنە بازاری بۆ فرۆشتن.
قاوەتاندن
(زا.):قاودان
قاوەتوون
قاوەڵتی٬ نانی چێشتانێ
قاوەتی
(هەورا.): قاوەتوون٬ قاوەڵتوون٬ نانخواردنی پێش نیوەڕۆیە.
مریاوەتی
(فە.): پیاوەتی
مووەتان
(باک.): مووکێش
نییوەتا
نییوە فەردەیەک
هۆوەتا
ئانە٬ وتنەنە٬ ڤا٬ ڤایە: واهە: وە.
هۆوەتانی
ئانەنە.