تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووێ
تێکوڵی تەنک وەکوو هی پیوازو سیر. قەیماخ، سەرتووێ، تۆ، تووک. لۆ، لۆچ، تووێژ، تۆخ، زیوار، زیواڵ، ناو، نێو، باد، تووێخ. له_ی قەفەزێکدا. بە تووێی کراس. یەکباد
تووێ تووێ
مانگای پێ بانگ دەکرێ، دەنگێکی وایە لە موکریاندا بە تیپی ئارەوی و لاتینیش نانووسرێ. گۆرانیێکیشە بەدەم_وە دەگۆترێ لەکاتی مانگا دۆشینێدا، جوورە بالۆرەیەکە. پارچەپارچە، تووێ لەسەر تووێ، لۆ لەسەر لۆ
تڕەووڕاوێ(ئەردە)
چەنەباز، زۆربڵێ، زۆروەڕ، سازندە، ووڕاج، ووڕلێدەر
تیراوێ
کولکێکی پیسی بێ گرێیە لەسەر ئێسک و یا لەنێو گەروو دێت و چابوونەوەی بۆ نیە، تیراوە، کە ساڕێژیش بێ هەر هەڵدەداتەوە. ئاوارەی مێخەک(جەوهەری قەنەفڵ)ی لەنێو برینی تیراوێ بکرێ تا چەندین جاران دووایە تا چەند مانگێکی وازی لێ دەهێنرێ ئێسکی ڕزیوی لێ جووێ دەبێتەوەو دەبێ دەربهێنرێ
تیسووێ
(خۆ) تێسوو، دۆری. گیایەکە بڵندە نێرتکەکەی پاک کرێ و بخوورێ بۆ زگ ئێشە زۆر باشە، سەری نێرتکەکەی جەوی دەردەکات لەگەڵ قەندی بە کوتراوی بە برینان وەرکرێ زۆر باشەو گۆشتەزوونەی دێنێتەوە، بنەکەشی بە کوتراوی دەبێتە ئەسپۆن
تێرخووێ
چێشت و چتێکی ترە، کە خووێی تەواوێک تێکرابێ
تێرووێ(پیرا)
دارێکی کێوییە، لەکاتی هەنگووین کردنی هەنگاندا بەرێکی کەمێک سوورو درێژووکە دێنێ و ناخورێ
تێسووێ
تێسوو، تۆوسی، گیایەکی دڕکدارە
تەوشووێ
تەوەنی سیاوێ(هەورا)
بەردی جەهەننەم دەرمانێکە برینی پێ دەبرژێتەوە
جووێ
جودا، جیا، جیاواز. به_: (کە) وەجووێ. (دەر) چۆ
جووێ جووێ
جووێ کردنەوە
جیاکردنەوە، دوورخستنەوەی چتێک لە چتێکی تر، هەڵاواردن، قەتکردن، گەمراندن، ژهەڤگرتن، دابڕین، پچەڕاندن، پچەڕین، (باک) جووێلەک. چینی دەستکورت و هەژاران
حەلاوێ (موک.):
بەفرینە ، شیرو شەکرە لەنێوبەفریدا پەروەردە دەکرێ وەکوو قەیماخی لێدێ ، هاوینان دەیخۆن.
خانەخووێ
خانەخووە،میواندار،خووێنەخووێ،مازووڤانی خاووەند ماڵ،خانەخووێگ.
خووێ
(باک.موک.،):خووا،خودا.(فە.) خوە، خا، نمەک، (هەو.) خێ، خووا، (هەورا.) نمەک، مەکی، بێخووێ: بێ مەکی، کەلە، کەلی. کانگای-:خووێڵێن.(هەس.) بەراز. (زاخ.) ئارەقەی ماندووێتی،نەخۆشی، ئاگاداری، بەخێو کردن، پەروەردە
خووێ چێژتن
خووێنەخووێ