تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاوێژکردن
واتەی قۆڕو ناپەسند کردن٬ قسەی قۆڕو ناپەسندکردن
کاوێژکەر
گیاندارێکە کاوێژی بکات
کووێژرک (باد.)
قوژبن٬ قولینچک.
کووێژکە (کە.)
چۆلەکە٬ کووێژیلە.
کووێژیلە
کەوێژە
کەوچکی ئاسن
ئارداوێژ
ئەو ئاردەیە، کە بەرداش لە کاتی سووڕان و خولخوواردنێدا فڕێی دەدا. زاردڕاوی زمان شیرین و ناشیرین
ئاوهاوێژ
ئاوێژ
بڕوانە: ئاوێژەر
بووێژ
هۆز، (باک) هۆزانڤان، هەستیار، هۆنەر، گۆرانبێژ، ئاخووەر، ئاخەفتەر
بۆمبائاوێژ
بێ نووێژ
ناپاک، پیس، پیسار، خوێنکەفتگ. ژنی_: تێکەوتوو، مەهک، کنج._بوون: تێکەوتن._ی: تێکەوتن، مەهک بوون، کنج بوون، بیساری، خووێن کەفتن
بێدەسنووێژ
کەسێکە دەستنووێژی هەڵنەگرتبێ یا دەسنووێژی شکابێ._ی: بێ دەستنووێژی
بەدوێژ
بەدگۆ، بەدبێژ، بەدزووان، زووان تاڵ._ی: بەدگویی، بەدبێژی، بەدزووانی
بەراوێژ
گیان لە بەرێک بەرباوێ
بەرداوێژ
ماودای هاویژتنی بەردێکی دەستییە، بۆ وێنە ماڵی وان بەرداوێژێک دوورە لە ماڵی ئێوە
بەردەنوێژ
بەردێکی پان و تەختی درێژەو نووێژی لەسەر دەکرێ
بەرنووێژ(زەن)
پێش نووێژ، کەسێکە پێشنووێژی بکات. (زەن)_ی: پێشنووێژی
تفەنگاوێژ
بە تفەنگی تەقەکار(تەقەکەر)، تفەنگ تەقێن. ماوەی هاوێژتنی گوللەیە بە تفەنگ. لێرەوە تا باداوه_ێکە
تووێژ
تۆژ، تۆژک، تووێلک، تووێ، تێکوڵی تەنک، تفر، تفل، تووشک. تووێژی ماری، کڕێژی لەش، تۆشک. تووێژاڵ، تووێخ، مردک._ئاوێژتن: مەرتین._ لێ کردنەوە: مەرتاندن._ی ماری: کراسە مارانە، تووێشک._ی سەر برینان: قەبار، قرتماغە. چەورییەکی تەنکە دەکەوێتە سەر ماست و شیر بەهۆی کوڵاندنیانەوە
تیراوێژ
تیرەنداز، تیرەناز. ئەو کەسەیە، کە تیری باوێ و شارەزای تیر ئاوێژتن بێ. ماوەو ئەندازەیێکە، لە تیر ئاوێژڕا تا ئەو شووێنەی، کە تیرەکەی دەگاتێ و لێی دەکەوێ._ی: تیراوێژتن
تێ ئاوێژ
تێخەر
تەووس ئاوێژ
تانەلێدەر، پلارتێگر
جێگەنووێژ
نووێژگە، مزگەوت
خۆڵوێژ
(کە.) : کرمێکە چکۆڵەیە کونەکەی وە بیرێکی دەم بڵاو دەچیهەرکەس یا هەر چتێکی ببینێ دەچێتەوە نێوزەوی
خێرائاوێژ
چەکێکە زوو باوێژرێت