تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کووێرەمار
سفرەمار٬ (هەو.) کۆرەمار٬ جوورە مارێکی کووێری کوژندەیە٬ قوڵەوەیباب.
کووێرەمشک
مشکەکووێرە.
کووێرەمووشە
کووێرەهۆش
هۆش سست٬ کەم هۆش.
کووێرەوەبوون
کووێرەوەبووگ
کووێربووەوە.
کووێرەوەری
(هەورا.) کۆرەوەری٬ ئازار٬ ڕەنج٬ ڕچ٬ سەخڵەتی٬ چەرمەسەری٬ دەردەسەری لە کاروباردا.
کووێرەڕێ
ڕێگایەکە باریکە٬ کە هاتوچۆی کەم پێدابکرێ.
کووێرەکانی
کانییەکە لە بەهاراندا بتەقێ و لە هاوینێدا ووشکبێ یا ئەوەندە ئاوی نەبێ ٬ بەهارەکانی ٬ کانییەکە٬ کە پڕبووبێتەوە ئاوێکی کەمی مابێ ٬ ناوی دێیە کییە لە سوورداش.
کوڵەکوێروو
ئاوی تاڵ و سووێر
مەبەس لە ڕەنج و ئازار چەژتنە، بڕوانە: ئاو تاڵ و سوڵ
ئاوێر
ئاودێر، ئاڤدێر، ئاویار
بابووێر(باک)
جێگایەکە با نەیگرێتەوە، (باک) بابهێر، پەنا، پەسیو، بادرز
بانگووێر(موک)
شانەیێکی پان و ددان تیژو درێژە سندەگڵ و زبڵی پێ بڵاوو پووش و پەڵاشی بێستانانی پێ کۆ دەکەنەوە
بلووێر
بلوور، نای، نەی، (هەورا) لوولێ، بلۆر، (باک) بلوور._لێدان: نەی ژەنین._لێدەر: نەی ژەن
بووێر
هەڵبووێر، ڕۆژبووێر، هەفتەبووێر، شەوبووێر، ساڵ بووێر
بەجنەخووێر
ناوی شارێکی کۆنی کوردانە لە نێو هەڤێرکادایە، باجنا بەجنەوی، بەشنەوی ئێلێکی کۆنی کوردانە لە مێژوودا باسی وان زۆر کراوە: (ابن الاثیر) دەڵێ(بشنوی)، تاریخ الخمیس و هێندێک مێژوونووسی تر پێی دەڵێن(جن)، (باجن)، (بەجن)، (بەشن)، (بەژن)
تامووێر
تامۆر
تاوێر
(موک)_ برێشکە: ئەوەندەیە، کە بە جارێکی لەسەر ساجی ببرژێ یا سوور بکرێتەوە لە دەغڵ و قاوەو ئیتر یا بەشە کەشکێک، کە لە سووێنەدا بسووڕێتەوە. ڕووشە، کارەسات، هەنگامە. تەلەبەرد. گاشە بەرد، تامۆر. (ڕۆژ) تامووێر. گاشە بەردێکە بەزەویدا پان بووبێتەوە._کردنەوە: خلۆر کردنەوە. بەردی تیشانە، کە تەڵاش تەڵاش لێک جووێ دەکرێتەوە، شینکارە. ئەو تەختە بەردهسوورانەیە، کە کانگای هەیە. تاته_: زنجیرە تاوێر. (کە)_ی گۆڕان: کێل. (ئەردە) هەتار، هەتاری گەورە. گاشە بەردێکە، کە لە چیایان خلۆر بێتەوە
خووێر
(باک.): بەجنە خووێر ، ناوی کۆنە شارێکی کوردانە لە ناو (هەڤێر.) کاندا و لە ژووری باژێری نوسەیبین ، ئێلی بە جنەوی، بەشتەوی، با جنی ، لەوناوەدابوو
دانەوێر
(خۆ.):دانەوێڵە
زلکووێر
کەسێکە بە گەورەیی کوێر بووبێ. چاوشڵهقاو. –ی:بەگەورەیی کوێربوون
زووێر
ئ زوویر، زیز.-ی: زیزی، سڵی
زیوێر
(ڕەوا.)زۆڵە چەرم
زەنووێر
(موک.): مەڵبەندێکی خۆش و دڵکەرەوە و بەرگوشابێ
زەیین کووێر
کەودەن، نازیرەک. –ی: کەودەنی، نازیرەکی
ساڵبووێر
(باد.):ساڵبێر٬ ئاژاڵ و ڕەشەووڵاخی مێیە٬ کە ساڵە نا ساڵێکی بزێ
سووێر
(هەورا) سۆڵە(فە) سووڵ(دەر،هەو،کە،لک) سوور،تێر،خووێ،زۆر سووێر،سۆڵ(دەر) شایی، زەماوەند،سەخت.
سەرکووێر
نازیرەک، گێل، سەتحی، سەرلێشێواویاسەرلێ تێکچو، سەرکۆر، کووێردل،کەسێکی زورسەری بخرێتەسەرویا لێیدرێ و یان زور بخۆێنی- دەبێ: سەرلێ دەشێوێ-بوون: سەرلێ شێوان-کردن: سەرلێشێواندنی: سەرلێشێوانەنازیرەکی،کەودەنی،گێلی
شاوێر
گیایەکی هاوینی به چڵچڵ و باریکە چەند جارێک دەدروێتەوە. (هەورا.) شەوەڕ. (دەر.) شافڕ. بۆ حەسیر و سەربانی کۆخانی بەکاردەبرێ.