تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ژەناوی
(هەورا.): ژاندن
ژەنگاوی
زەنگارۆی،زەنگۆگرتی،ژەنگخوواردوو،کانێکە ژەنگی لێدابێ
کاژاوی
جوورە ترێیەکی بزمارکوتی ڕەشی مزرە
کرماوی
کرمێ٬ چتێکە کرمی تێدابێ
کشاوی
بێن درێژی٬ پشوودرێژی
کلکەڕێوی
(بابا.):جوورە ترێیەکە. گیازەرداو. گیاسەفرا٬ گیایەکی هاوینییە ئەژنۆیەک بڵند دەبێ٬ قەدی کەمێک خووارە لەبنەوە تا ناوقەدی گەڵای باریکی 3 چووکڵ دەردەکات و لە ناوقەدیەوە تا سەر چتێکی دەردەکات وەکوو کلکەڕیوییه٬ بە تۆزی یا بەتەڕی بخورێ بۆ زەرداو زۆر باشە
کوولەکەدۆشاوی
جوورە کوولەکەیەکی شیرینی سوورە و دەکرێ بەچێشت.
کوولەکەی ئاوی
جوورە کولەکەیەکی چکۆڵەی باریکی سپییە.
کووی
چۆنی٬ چلۆنی٬ چەوای٬ چاوای.
کووی (هەورا.)
کێوی٬ ڕەمەکی.
کڕێژاوی
کڕێشاوی
کڵاوی سەخری جین
(؟)
کۆستەوەوی
کۆسەوەوی٬ کۆسەبەبە٬ بووکەبەبارانه٬ ساڵێکی کە ووشکە ساڵ بێ و لە بەهارێدا بێ بارانە بێ دووکەس یەکێکیان ڕووی خۆی ڕەشدەکات و ئەویتریش جلکی ژنانە لەبەردەکات دەستی یەکتری دەگرن ماڵەوماڵ دەگەڕێن ئاویان بۆ نەخشەی بارانە پێدادەکەن
کۆسەوەوی
(کە.):کۆسەبەبە٬ بووکەبەبارانە
کۆماوی
چەماوی
کێوی
کووی٬ (ڕەوا.) سڕ ٬ شاخی٬ کۆیلە٬ ڕەمەکی٬ هۆڤ٬ کۆڤی٬ کووڤی٬ هەڵە٬ ناکەوی٬ ڕووێل٬ جۆو٬ بۆ ڕووەک و گیانداران دەستدەدا٬ واژی کەوی و ماڵی٬ سڵ٬ بۆ مەردومی سڵ و سرک دەستددا.
کێوی ئاوور پژێن
بڕوانە: کێوی ئاگر پژێن.
کێوی ئاگرپژێن
کێوی ئاوورین٬ کێوی ئاوور وەشێن٬ چیای ئاگرین٬ چیای ئاوور پژێن.
کەراوی
(ئەردە.): خۆشاردنەوە
کەرەکێوی