تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوڵتە
جوورە دەنگێکە لە کاتی خوواردنەوەی چتی شلدا لە گەرووی هەندێ کەسا پەیدا دەبێ. (ئەردە.): چوونە بن ئاوێیە. دەنگی کوڵانی ئاوێیه٬ قوڵپه٬ (هەورا.): قوڵ٬ لە ناو دەفر و مەنجەڵێدا٬ قڵتە. (هەو.):نووکە باریکەکەی هێلکەیە٬ قووڵە. –ی ڕانی: ئەستوورایی ڕانی (دزە.): باڵندەیێکی گچکەیە و بۆرە لە جێگایانی سەختی کێواندا ێلانەی دروستدەکات و هێلانەکەش بنێشتی قایم دەکات چل ڕۆژان لە زستانێدا دەرناچێ. قوڵتە شینکە. قورته٬ قورتک٬ دەنگێکە لە ژێر ئاوەوە بێتە دەرێ
قوڵتەباز
(خۆ.):فێڵباز
قوڵتەخۆرە
قوڵتەخۆرە
قوڵتەش
قوڵتەشە
(ئەردە.): قوڵتەش. –ی: بێ شەرمی٬ ڕووداماڵراوی
قوڵتەقوڵت
فڵقەفڵق٬ (بابا.):قوڵپەقوڵپ٬زڵقه٬ زڵق٬ دەنگی کوڵانی شلەمەنییە لەسەر ئاوری بەبێ پسانەوە. قڵتەقڵت. هەڵپەڕوداپەر
قوڵتەی ڕان
ئەستوورایی ڕانی٬ مەشکەڕان٬ شلکەی ڕان
قوڵخ
خانووێکی بچووکە لەسەر ڕێگادا دروستکرابێ بۆ ئەستاندنی خەرج و باج لە مەردوم
قوڵدان
(هەورا.): چڵدان٬ قوڵتیان
قوڵدرێژ
داهۆڵ٬ لاقدرێژ
قوڵدڕ
(ئەردە.): مەردومی بێ شەرمی بێ ئابڕوو٬ قوڵچماخ
قوڵسان
(گەر.):کۆڵمک
قوڵغ
خانووێکی گچکەیە لە سەر ڕێگایەدا دروست دەکرێ بۆ ئەستاندنی باج لە خەڵکی. جووان
قوڵف
(هەورا.): دارکونێرە.(زا.):قڵف٬ دەسە٬ دەسک٬ هەنگڵی دیزەوگۆزە و ئیتر٬ قوڵپ٬ چەپل٬ چەمل. جێگا دەستە لە هەموو چتێکیدا ٬ کە پێی هەڵبگیرێ. قفل(قفڵ). قوڵفی دوگمە
قوڵف لێنان
مەبەس لە سەنگین و گران ڕاگرتنی یەکێکە ٬ کە سەنگین و گران بێ. قڵف لێنان لە دیزەو گۆزە و ئیتر
قوڵفچادر
قوڵفی چادر و خێوەت
قوڵفە
ئاڵقه٬ قافکە٬ قاف٬ قوڵف٬ قڵف٬ جوورە گرێدانێکە بە قوڵفە تا ئاسان بکرێتەوە٬ گرێ قوڵفه٬ قوڵفک. (ئەردە.): ئاڵقەیێکە دەنرێ لە هەموو چت. چەند ئاڵقەیێکە لە خێوەت و دەوار لە یەکتر هەڵدەپێکرێن
قوڵفەقوڵف
دەسکی گۆزە و دیزە و چتی تر
قوڵقوڵانچکە