تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەووک
(لو.٬ فە.): کەو٬ چتی شین
کەووک
(فە.):کەو٬ چتی شین
کەڵەکووک
(ئەە.):کەڵەباب
گازی پشتی (موک.)
گوری (موک.)
ناو٬ نێو ٬ ـــ دار: گۆنگل ٬ تاودار.
گوڵ پەڕشە (موک.)
جووڕە گەنمێکە.
گوڵووک
گوڵڕووت (موک.)
جوورە گەنمێکە گوڵەکەی قەڵچخی نییە .
گوێ سووک
بە کەسێک دەکوترێت ٬ کە زوو گوپێ لە دەنگی بەمبەر بێت .
گوێزنگ (موک.)
چوو٬چووه٬قاپ٬ (باد.) گۆزەک٬گووزەک٬گۆزینگ٬پانی.
گڕکە (موک.)
خرچان٬ خرچە٬ خرچکە٬ زرک ٬ گزرک٬ کاڵەکی نەگەیشتوو٬ (باد.) ژان و ئازاری حەیوانانە٬ کە خووێنی گووێیان بەرنەدرێ دەیان کوژێ ٬ (خۆ.) خارشت .ــــ زەوی : زهوی بێ گیا و ڕووت.
گۆریچنە (موک.)
باڵندەیەکە هێلانەکەی وەکو گۆرەوی وایە و بەو دارانەوە شۆڕدەبێتەوە.
گۆل (موک.)
پەنگاو٬ پەنگاڤ٬ گۆلی ئاوی ٬ دەریاچە٬ گۆم٬ (خۆ.) دێراو٬ (خۆ.) بۆ ٬ (ڕەوا.)و باو٬ (هەورا.) گۆلم٬ ـــ ە : گوێلک.
گیا بڕ (موک.)
(بابا.) فیرکە٬ زگچوونی ماڵاتانە٬ نەخۆشیەکە بە هۆی کرمێکەوە پەیدادەبێت و لەنێو ئاو و گیایاندا دەژی و ماڵات بیخوا پێی دەفیڕێنێ ٬ پیک بڕە ٬ (مەنگوڕ) گیایەکە حەیوان بیخوا دەمرێ ٬ (پژ) رێنج٬ (هەورا.) مافەتە.
گیا بڕە (موک ٬ بل٬ ئاک.)
گیایەکە قەفقەفەیە ٬ قەفەکەی سوورە و لە چیایان دەیدروونەوە بۆ ماڵاتان ٬ گیابڕکە ٬ فیرکە.؟
گیا ناوکە (موک.)
پنجە گیایەکە بە زەویدا پان دەبێتەوە.
گەبری کوردی (موک.)
جوورە گۆرانیەکی کوردییە.
گەرمەگۆڕ (موک.٬ دزە٬ هەوار.)
دوای مردنی کەسێکی بە سێ ڕۆژان هەڵواو نان یا چتی دیکەیە ٬ کە دەیبەنە سەرگۆڕان و دەیبەشنەوە.
گەزەنگی (موک.)
جوورە ترێیەکی سپی و زۆر شیرینە و درەنگ پێ دەگات و گلووی زل و خڕە و دەنگی زۆرە٬ جوورە شیرینیاتێکە.
گەندمە (موک.)
ترێیەکی ڕەشی گلووی خڕە و هێندەی مازوویەکە دەنگی هەیە.