تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەفرەلووکە
بەفراڵووگە، بەفرێکی دەنک ووردە لە تەرزە ووردترە
بەلووکە(هەورا)
میتکەی ئافرەتان، (هەو) قیتکە، (ڕۆژ) کورکە، پارچە گۆشتێکە لە نێو ئەندامی شەرمی ئافرەتاندا
بەندی پەڕتووکان
شازدە لاپەڕەیە واتا پەڕتووک بەندبەند دەدروێ هەر بەندەی (16) لاپەڕەیە
بەنووکە
بڕوانە: بەنۆکە
بەڵاڵوکی کێوی
تاوکێش
تەنراوێکە، کەناوبەناو تاوی لێ دەرهاتبێ (تاوکێش بوون). دەرهاتنی تاوی چتی تەنراو ناوبەناو._کردن: دەرهێنانی تاوی چتی تەنراو ناوبەناو
تاڵووکە
پەلە، هەشتاو، جەخت، هەڵە، گووژمە، وەتاو، هەڕەمە، تاو، گوژم، تەووژم، پەلەپەل، لەز، دەست و برد._کردن: دەست و بردو پەلەپەل کردن. به_: بەگوڕ، بەپەلە، لەزۆ، بەتاو، خێرا، لەزگین، پێتمار. به_بوون: هنجرین
ترووسوکەدان
(باک) برووساندن
ترووکان
قووچان. چاو_: چاو قووچان، چاو لێکنران. پڕووکان. تۆ_: تۆقرتان، تووکان
ترووکان
قرتانی تۆو چتی وا
ترووکاندن
چاو قووچاندن، چاو لێکنان، چاولێکدان، نقاندن. پرکاندن. تۆ_: تۆ قرتاندن، تووکاندن، تووکانن، ناوکی تۆو ئیترو دان دەرهێنان. دەست بە پەلەپیتکە دانان بەبێ فیشەک. مریشکی کورک لە دندووکی هێلکەکانی دەترووکێنی(دەشکێنی) تا جووجکەی لێ بێتەدەر. (خۆ) هێلکە هەڵهێنان
ترووکایی
تروسکای
ترەوکە(هەورا)
خەرتەلە. گیایەکی بەهارییە لە چەشنی گەڵاو تامدا وەکوو گەڵای تووری وایە