تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوڕی
دوڕڕی،سپی و ڕوون و تروسکەدار وەکوو دوڕڕی
دوڕیش
(باد.):لوولاک،لە ئەژنۆوە تا قوولاپە
دوڕێزان
هەڵبەست،شیعر
دوڕە
بەگیان لەبەرێکی دەڵێن،کە دایک و باوکی لە جسنێکی نەبن.(دز.) دوڕڕە.دووڕەگ،دووڕەنگ.(خۆ.) بزنێکە لە نێوانی مەرەز و مووی دابێ
دوڕەشێر
جانەوەرێکە لەنێوانی سەگ و پڵنگیدا پەیدا دەبێ
دوڕەگ
دووڕەک
دەرەوڕۆیین
(ئەردە.): چوونەدەرەوە
دەرەوڕۆیین
بۆدەرەوە ڕۆیشتن.
دەمەوڕووکەفتن
(ئەردە): لەپەو ڕووکەوتن
دەهۆڵ و زوڕنا
زووڕاندن
زووڕەزووڕکردن،گریانی منداڵ
زووڕانەوە
(ڕەوا.،سوور.):گەڕانەوە،سووڕانەوە.جووڵانەوە،بزووتنەوە
زووڕە
دەنگی گریانی منداڵە،کەبەسەختی بگری،زیقە
زووڕەز
ترێی یاقووتی.ترێیەکی پێست ئەستووری ڕەشە و زووش پێدەگا
زووڕەزمێ
(ئەردە.): زەرمەزلێ،زۆرەوانی
زووڕەزووڕ
گریانی منداڵە بە بێ پسانەوە، قووڕەقووڕی سەگ
زووڕەزووڕ
زەڕەی گۆدرێژ و ئێسترانە
زووڕەزە
(بابا.):جوورە ترێیەکە