تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوڕەزاگ
(ئەردە.): کوڕەزایانەوە٬ وەچەزا
کوڕەسوور
(هەر.): مەڕێکە گووێ ی نە درێژ و نە کورت بێ٬ بەڵان شۆڕ بێ و سەر گووێ و هەموو لەشی سووربێ
کوڕەسپی
(هەر.): مەڕێکە گووێ نە درێژ و نە کورت بێ٬ بەڵان شۆڕ بێ و سەر گووێ و هەموو لەشی سپی بێ
کوڕەشین بۆر
(هەر.): مەڕێکە گووێ ی نە درێژ و نە کورت بێ٬ بەڵان شۆڕ بێ و سەرو ملی شین و لەشی سپی بێ
کوڕەلاش
(هەو.):گیایەکە وەکوو ئاڵەکۆک وایە و دەخورێ و چەورە بەڵان گەڵای چکۆڵەترە
کوڕەلاو
کوڕەمام
کوڕەنگ
(فە.لە.لک.):هۆبە(کە چەند خێوەتێکە)
کوڕەوێڵە
(موک.):پەڕەوورێکە
کوڕەپا
(ئەردە.): پێکوڕە
کوڕەڕسەر
(هەر.): مەڕێکە گوێیەکانی نە درێژ و نە کورت بێ٬ بەڵان شۆڕ بێ٬ سەر و ملی بۆر و لەشی سپی بێ
کوڕەڕەش
(هەر.): مەڕێکە گووێی نە درێژ و نە کورت بێ٬ بەڵان شۆڕ بێ و سەروگووێ و هەموو لەشی ڕەش بێ
کوڕەک
(ئەردە.): کوڕۆک:زمانەی چت
کوڕەک
کێوێکە کەوتۆتە لای باشووری ڕەواندزێوە
کوڕەکوڕە
(کە.):جوورە باڵندەیەکی سووخونە و بۆرەقنەی بێ بیرە بەقەد کۆترێکییه٬ کەرەواڵە٬ کووڕکووڕ٬ کەت٬ ترەوژەقەتی
کوڕەگووێ
باڕەگووێ کەوتوو٬ گوێلکی ساوایە بای ڕەگووێی کەوتبێ
کڵاوڕۆچنە
(هەورا.): کولانه٬ ڕۆچنە
کڵاوڕۆژنە
(بابا.شارە.):کولانه٬ ڕۆچنه٬ کونێکە لەسەربان دەکرێ بۆ ڕووناکی و دووکەڵ لێدەرچوونی.(بابا.شارە.) پەنجەرەیەکی گچکەیە زۆرتر لە بڵندی لە دیوار دەکرێ بۆ ڕووناکی
کڵاوڕەش
(بابا.):دەردێکە تووشی ماڵاتان دێ دووایە تەزووی دەداتە سیپەلاکی دەکۆخێ٬ هەندێکیش دە(هەورا.): ڵێن دەردێکی کوژندەیە دووچاری بزنی دەبێ نێوزگی هەڵدەئاوسێ و خووێنی تێدەزێ. تووک٬ تورکمان٬ عەجەم٬ ترکە ڕەشە
کڵاوڕەشە
گیایەکە