تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ووڕووڕە
چەنەباز. (موک.): وآووڵە. هی مریشک
ووڕە
چەنەبازی٬ وڕێنە٬ (کە.ڕۆژ.): ئەو خوری یا لۆکەیەکه٬ کە هەللاج بە زەبری کوتک و ژێ و کەوان شی دەکاتەوە. (دەر.): بەڕە
پاکوڕە
کووللەی باڵ نەگرتوو، پێکوڕە. پیادە، نۆکەر، خزمەتکار
پێکوڕە
فەرخە کوللەیە، کە هێشتا باڵی نەگرتبێ تازە خەریکی پێ هەڵگرتن بێ. دەست و پێوەندو نۆکەرە
چەلەکوڕە(هەورا)
باڵندەیێکە ڕاوکەرە گۆشتخۆرە لە باشووی گچکەترە
چەم ئاخوڕە(ئەردە)
کوڕە
(ئەردە.): تومووش٬ کارێز
کوڕەکوڕە
(کە.):جوورە باڵندەیەکی سووخونە و بۆرەقنەی بێ بیرە بەقەد کۆترێکییه٬ کەرەواڵە٬ کووڕکووڕ٬ کەت٬ ترەوژەقەتی
کڵاوکوڕە
مەلێکە هێندەی پاسارێکییە کڵاوی تیژی هەیە ٬ سۆفە قیته٬ ملووێچک
کڵاوکوڕە
چوڕڕە پۆپنه٬ فشە کڵاوه٬ باڵندەیەکە هێندەی چۆلەکەیەکییە ڕەنگی ڕەش و سپییە و خەتخەتە پتر لە نێو گۆڕستاناندا دەبینرێ
گووڕە (کە.)
هەراهەرا٬ گوورژین٬ هاڕە٬ دەنگی فرۆک و بەزۆک٬ هەڕەشە.
گەوڕە
سەختی ٬ بڵندایی بە دەورەی کۆتکانەوە بۆ جوانی لێ دروست دەکریت٬ جغزی بڵندی دەورەی کۆتکانە٬ (ڕەوا.) نغمەی دیوارییە. بنچینە٬ چاڵاو وبیر ٬ بنەڕەت٬ نێوقەد یا بنی چاڵاو یا قووڵکانە ٬ کە بۆ هەر لایەکی وەبنی دابێ ٬ (گەر.) کەوک٬ پەنا یا بن بەردێکە باران و (بار.) نەیگرێتەوە٬ سواندەی شاخانە٬ شاخێکە سەری بەلایەکیدا شۆڕبووبێتەوە و سێبەری کردبێ.