تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وڕی
گێژی٬ دەبەنگی٬ هێڕی٬ کاسی
ئاوڕیش
بەگژ، بەرەنگار._بوون: بەگژداچوون، بەرەنگاری کەسێکی بوون، تێک گیران، هەڤڕویشی ئێک بین._ کردن: بەگژداهێنان، بەرەنگارکردن
ئاوڕیشی
بەگژ یەکتریدا هاتن، تێک گیران، بەرەنگاری
ئەشکەمدوڕیدە
شکەمدوڕیدە
بشکووڕین(باک)
تێخوڕین
فەرماندان، لێ خوڕین، تێڕاخوڕین، (ئاوێ) خشا. دەنگدانی گیاندار بۆ ڕۆیشتن و نەڕۆیشتن و کپ و مات بوون. گوڕڕاندن، خوڕین، بەسەردا گوڕڕاندن و فرمان پێکردن
تێڕاخوڕین
جوڕیان(ئەردە)
خوڕیانەوە
(ئەردە.): خوڕانەوە،خوران، ڕزان، هەڵۆڵ بوون،قەڕووڵ بوون،پووک بوون
داخوڕین
تیڕاخوڕین، گرماندن،گوڕڕاندن
داووڕین
دابڕین٬ قسەبڕینەوە
دوڕیش
(باد.):لوولاک،لە ئەژنۆوە تا قوولاپە
سووڕیان
سووڕان-ەوە: سووڕانەوە، گەڕانەوە، خولخوواردن، خولیانەوە.
سوڕیان(ئەردە)
شکەم دوڕیده
لادانێکی گەورەیە لەنێو دیواری ژوورەوەدا شوشەبەند دەکرێ لە زستاندا تێیدا دەنوون.
قوڕیانە
گیاندارێکە پێی دەڵێن قۆڕی
قوڕین
چتێکە لە قوڕ دروستدەکرێ
لێخوڕین
ئاژۆتن٬ ڕادان٬ ڕاناندن٬ (دەر.):ڕانان
ووڕین
بڕین٬ (هەورا.): ڕوخانی دیوارو کێوو کەنداڵ. (فە.): بڕین
چاو داچووڕیاگ(ئەردە)
چاو هەڵگەڕاوەوە