تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حۆلبوون:
سەرسام بوون، گێژپوون.
حیشووە
ناز،لارولەنج
حێلە زووک (وان.):
حەسەنێ مووسا (باک.):
نێوی گۆرانیێکە.
حەشەتوورە (ئەردە.):
گیایەکە لەکاتی بێ تووتنیدا لە جیاتی تووتن دەکێشرێ.
حەلووچکە:
هەڵووچە ، (دەر.) هەلوویچکە.
حەلووک:
حالووک ، حولیچەکە ، هەڵووژە. ــ ە(خۆ.): هەڵووچە ، هەڵووژە.
حەلیووچەک (باد.):
حەنزەڕووت:
جیوەی تیسووەگایانەیە بە ووردکراوی بەهەر برینێکی وەرکرێ چاکی دەکاتەوە.
حەوت تووێلکە:
حەو تووێلکە ، (خۆ. ، ڕەوا.) حەفتلۆ. حەوتلۆخانە ، حەوتڵو. قوونێرێکە هێندەی هێلکەیەکی لێ دێ ودەوروپشتی سوورەو حەوت توویلکەیە.
حەوتووانە:
حەفتووانە ، حەفتانە ، هەفتانە.
حەوتوویی:
هەفتەیی ، حەفتەیی.
حەوتووێلکە:
حەوت تووێلکە.
حەووزخانە:
شووێن و ژوورێکە حەوزی تێدابێ.
حەووزچە:
چاڵاو ، ئاوگیر ، گۆڵ ، حەووز.
حەوەلووشک (باد.):
حەمبەلووشک. گۆیا جانەوەرێکە لەسەر قەڵافەتی پیرێژنان بەدەم گریانەوە ژنان وە دووی خۆی دەخات بەو بۆنەیەوە ، کە لەو نزیکانەدا یەکێک کوژراوە گۆیا ژنانیش وە دووی دەکەون ، کە گەیشتنە چۆلێ یەکێکی هەڵدەگری و بۆی دەردەچێ.
حەپوول:
حۆل، گێژ، ووڕ. (شن.) حەل نەبوون، بەهەندنەگرتن. حیساب نەبوون لەگەمەدا دەڵێن: ـم چی: واتە لەسەر منی حیساب مەکەن. حەپبن: وەڕین، حەپحەپکردنی سەگانە.
حەچولوور:
وەڕین و لوورەی سەگییە.
خاتوون
بانوو،یای،خانم،بەڵام پتر بۆکچان بەکاردبرێت،نێوی ئافرەتانە.
خاتوونانە
خانمانە،وەکوو شێوەوئاکاری خانمان.